رەقەکاڵا
22, كانونی دووهم 2020
کۆمپانیای Qualcomm چیپەکانی Snapdragon 720G و 662 و 460 ـی ڕاگەیاندن

دوێنێ (22-1)، کۆمپانیای Qualcomm چیپەکانی Snapdragon 720G و 662 و 460 ـی تایبەت بە مۆبایلە ئاست بەرز و مامناوەندەکان ڕاگەیاندن.
چیپی نوێی Snapdragon 720G قەبارەی 7 نانۆمەترە و پشتگیری لە HDR و مەودای ڕەنگە جوڵەییەکان (داینامیکییەکان) و جۆرایەتی بەرزی هاودەمیکردنی دەنگەکان لەگەڵ Qualcomm aptX Adaptive دەکات. چیپی Snapdragon 662 قەبارەی 11 نانۆمەترە و پشتگیری لە مۆبایلە سیانە کامێراییەکان دەکات، کە بۆ یەکەمجارە چیپێکی زنجیرەی 6 پشتگیری لەو تایبەتمەندییە بکات. هەرچی دەربارەی چیپی Snapdragon 460 ـە، قەبارەی 11 نانۆمەترە و تەنها توانستی پڕۆسێسەر و گرافیکی باشتر کراوە.
تایبەتمەندییەکان
- Snapdragon 720G:
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوەکی تاوەکو خێرایی 2.3 گێگاهێرتز.
- گرافیک: Adreno 618.
- وێنە: Spectra 350L تاوەکو 192 مێگاپێکسڵ، پشتگیر لە 4K @ 30 fps.
- مۆدیەم: Snapdragon X15 LTE، خێرایی داگرتن: 800 مێگابت/چرکە، خێرایی بارکردن: 300 مێگابت/چرکە.
- ڕایەڵە: Wi-Fi 6 – Bluetooth 5.1.
- بارگاویکردنەوەی خێرا: Quick Charge 4.0.
- Snapdragon 662:
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوەکی تاوەکو خێرایی 2 گێگاهێرتز
- گرافیک: Adreno 610.
- وێنە: Spectra 340T تاوەکو 48 مێگاپێکسڵ، پشتگیر لە 1080p @ 60 fps.
- مۆدیەم: Snapdragon X11 LTE، خێرایی داگرتن: 390 مێگابت/چرکە، خێرایی بارکردن: 1٥0 مێگابت/چرکە.
- ڕایەڵە: Wi-Fi 6 – Bluetooth 5.1.
- بارگاویکردنەوەی خێرا: Quick Charge 3.
- Snapdragon 460:
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوەکی تاوەکو خێرایی 1.8 گێگاهێرتز
- گرافیک: Adreno 610.
- وێنە: Spectra 340 تاوەکو 48 مێگاپێکسڵ، پشتگیر لە 1080p @ 60 fps.
- مۆدیەم: Snapdragon X11 LTE، خێرایی داگرتن: 390 مێگابت/چرکە، خێرایی بارکردن: 1٥0 مێگابت/چرکە.
- ڕایەڵە: Wi-Fi 6 – Bluetooth 5.1.
- بارگاویکردنەوەی خێرا: Quick Charge 3.
بە گوێرەی کۆمپانیاکە بێت، ئەم چیپانە تایبەتن بە مۆبایلە پشتگیر لە 4G ـییەکان، هەروەها توانایان دەبێت سوودیان لێ وەربگیرێن بۆ یاریکردن. کۆمپانیاکانی Xiaomi و Realme پشتڕاستیان کردەوە کە لە نزیکەوە کار لەگەڵ Qualcomm دەکەن بۆ جێگیرکردنی چیپە نوێیەکان بۆ مۆبایلەکانیان.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.