10
ئێڵ جی 21, شوبات 2020

یەکەمین ڕێندەری مۆبایلی LG V60 ThinQ دزەی پێکرا

لە ماوەی ڕابردوودا، ژمارەیەک وێنەی پشتەوەی مۆبایلی LG V60 ThinQ دزەیان پێکرا. ئێستا و بۆ یەکەمجار، ڕێندەری مۆبایلی LG V60 ThinQ دزەی پێکرا.

ڕێندەرەکە لە لایەن پێگەی Android Headlines ـەوە بڵاوکراوەتەوە و تەنها شێوەی پێشەوەی مۆبایلەکە نیشان دەدات. لە ڕێندەرەکەدا، دەردەکەوێت کە مۆبایلی LG V60 ThinQ خاوەن نۆچی دڵۆپەیی و ڕوونمایەکی بە نزیکەیی پڕاوپڕ و چوارچێوەی ئاڵتونی دەبێت، هەروەها وا دیارە بۆ یەکەمجار LG دوگمەی تایبەت بە یاریدەدەری دەنگی Google Assistant ـی لە مۆبایلی LG V60 ThinQ ـدا بەکارهێناوە.

ڕێندەرەکە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە نیشان نادات. بەڵام لەسەر بنەمای وێنەیەکی دزەپێکراوەی ماوەی ڕابردوو بێت، مۆبایلەکە لە پشتەوە خاوەن 4 کامێرای شێوە ڕیزکراوی ئاسۆیی، 4 وەرگر (مایکرۆفۆن)، دەرچەی 3.5 میلیمەتری بیستۆک و پاتری 5,000 ملی ئەمپێری دەبێت.

پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 865 و ڕامی 8 گێگابایت بێت و وەشانی Android 10 ـی لەسەر جێگیر ببێت. چاوەڕوان دەکرێت لە ڕێکەوتی 24 ـی ئەم مانگەدا بە شێوەی سەرهێڵی نمایش بکرێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ