10
ئۆپۆ 24, شوبات 2020

مۆبایلی Realme X50 Pro 5G بە ڕوونمای 90 هێرتز و بارگاویکردنەوەی 65 واتی نمایشکرا

لە دوای ماوەیەکی زۆر لە دزەپێکردن و چەند ڕۆژێکیش لە ڕیکلامی ڕیەلمی بۆ ئەم مۆبایلە، ئەمڕۆ بە فەرمی Realme X50 Pro 5G نمایشکرا. ئاشکرایە ئەمە دەبێتە یەکەم مۆبایلی ئاست بەرزی ڕیەلمی بۆ ساڵی 2020؛ ئەمەش واتای وایە مۆبایلەکە بەرزترین ئەو تایبەتمەندیانەی لەسەر دەبێت کە لە ئێستادا بۆ مۆبایلە زیرەکەکان بەردەستن.

سەرەتا لە دیارترین تایبەتمەندییەکانەوە دەست پێدەکەین، مۆبایلەکە بە سناپ دراگۆن 865 بەهێزکراوە و پشتگیری لە ڕایەڵەی 5G دەکات و سیستەمی ئەنتێناکەی لە جۆری 360° surround antennaـیە بە بوونی 13 ئەنتێنا لە مۆبایلەکەدا بە جۆرێک تۆڕێکی بەهێزی 5G دەستبەر دەکەن. هەروەک مۆبایلەکە پشتگیری لە Wi-Fi 6 دەکات بە جۆرێک بە %40 لە نەوەی پێشتری بەهێزترە.

مۆبایلی Realme X50 Pro 5G خاوەن ڕامێکی 12 گێگابایتیە لە جۆری LPDDR5، کە بە %50 خێراترە لە نەوەی پێشتر. لە ڕووی بیرگەوە خاوەنی بیرگەی جۆری UFS3.0 بە بوونی تەکنەلۆژیایی Turbo Write و HPB بە فراوانی 128 و 256 گێگابایت.

بۆ پێدانی وزە بەم مۆبایلە نازدارە، ڕەیەلمی توانای بارگاویکردنەوەی 65 واتی بەناوی SuperDart Flash Charge بەردەست کردووە. ئەم تەکنەلۆژیایە پاتری 4200 ملی ئەمپێری Realme X50 Pro 5G لە 0 تا 100 بە تەنها 35 خولەک پڕدەکاتەوە. هەروەها ئەم مۆبایلە پشتگیری لە 18W QC/PD charging و 30W VOOC 4.0 Flash Charge دەکات.

سەبارەت بە ڕوونما، ئەم مۆبایلە خاوەنی ڕوونمایەکی 6.44 ئینجی جۆری Samsung Super AMOLEDـە بە تێکرای نوێبوونەوەی 90 هێرتز. ڕوونی ڕوونماکە +2400x1080P FHDـە. پەنجەمۆری مۆبایلەکە لە ژێر ئەم ڕوونمایە جێگیرکراوە.

لە ڕووی کامێراوە، ئەم مۆبایلە خاوەنی چوار کامێرایە لەسەر ڕووی پشتەوەی بە ڕوونییەکانی 12 مێگاپێکسڵ تێلەفۆتۆ و 64 مێگاپێکسڵ سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ گۆشەفراوانی زۆر و هەروەها هەستەوەری B&W بۆ گرتنی وێنەی پۆترەیت. کامێراکە توانای 2 جار نزیککردنەوەی Opticalی هەیە و 5 جار لە جۆری Optical Hybrid و 20 جار لە جۆری Hybrid.

هەرچی کامێرای سێڵفییەکەیەتی دوانەییە و پێکهاتووە لە دوو هەستەوەری 32MP Sony IMX616 و دانەیەکی تری 8MP 105° super wide-angle بۆ ئەوەی دیمەنێک بگرێت کە 2 جار و نیو فراوانتر بێت.

تایبەتمەندی تر لەم مۆبایلەدا بریتین لە NFC بە پشتگیری لە گووگڵ پەی، بوونی بڵندگۆی جۆری Super Liner و Tactile Linear Motor. مۆبایلەکە بە ڕووکاری Realme UI بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید 10 بە ڕەنگی سەوز و سور بەردەست دەبێت.

 

مۆبایلەکە لە هیندستان بەم نرخانەی خوارەوە بەردەست دەبێت:

  • بۆ جۆری 6GB/128GB بریتی دەبێت لە 530 دۆلار
  • بۆ جۆری 8GB/128GB بریتی دەبێت لە 550 دۆلار
  • بۆ جۆری 12GB/256GB بریتی دەبێت لە 620 دۆلار

سەرچاوە The VergeGSMarena
تاگەکان RealmeX50Pro Snapdragon865
بۆچونی تۆ