سامسۆنگ
25, شوبات 2020
مۆبایلی Samsung Galaxy M31 بە پاتری 6,000 ملی ئەمپێری و وەشانی Android 10 ـەوە ڕاگەیاندرا

کۆمپانیای سامسۆنگ یەکەمین مۆبایلی زنجیرەی Galaxy M ـی لە ساڵی 2020 بە ناوی Samsung Galaxy M31 ڕاگەیاند. مۆبایلەکە خاوەن پاتری 6,000 ملی ئەمپێری و وەشانی Android 10 ـە.
مۆبایلی Samsung Galaxy M31 خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.4 ئینج لە جۆری Super AMOLED و بە چێوەی 19.5:9. لە پێشەوەی ڕوونماکەی خاوەن نۆچێکە لە شێوەی پیتی U و کامێرایەکی 32 مێگاپێکسڵی تێدا جێگیر کراوە. لە پشتەوە، خاوەن 4 کامێرایە بە ڕوونییەکانی 64 و 8 و 8 و 5 مێگاپێکسڵ.
لە ناوەوە، مۆبایلەکە بە پڕۆسێسەری Exynos 9611 بەهێز کراوە و خاوەن ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 64 و 128 گێگابایتییە لە جۆری UFS 2.1 بە هەبوونی بیرگەی microSD ـییەوە، هەروەها خاوەن پاترییەکی زەبەلاحە بە توانستی 6,000 ملی ئەمپێر و بە توانای تاوەکو 15 وات بارگاوی دەبێتەوە. لە هەمووی گرنگتر، مۆبایلەکە لە نێو پاکەتدا وەشانی Android 10 ـی لەسەر جێگیر کراوە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی Samsung Galaxy M31:
- ڕوونما: قەبارە: 6.4 ئینج. جۆر: Super AMOLED. وردی نیشاندان: 1080 بە 2340 پێکسڵ.
- دیزاین: نۆچ: هەیە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
- پڕۆسێسەر: (Exynos 9611 (10 nm.
- گرافیک: Mali-G72 MP3.
- ڕام: 6 گێگابایت.
- بیرگە: 64 و 128 گێگابایت.
- ئەستووری: –
- کێش: -.
- پاتری: 6,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Wide. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری Telephoto. سێیەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری macro. چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری هەستەوەری قوڵی.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): سەرەکی: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.5 لە جۆری Wide.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما.
- دەرچە: USB-C – بیستۆک.
- ڕایەڵە: LTE – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: هەیە. تایبەتمەندی Radio: هەیە.
- سیمکارت: دووانە سیمکارت.
- ڕەنگ: ڕەش – شین.
- سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری One UI 2 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
- نرخ: دەستپێدەکات لە 208$.
مۆبایلەکە بە نرخی دەستپێکی 208$ لە ڕێکەوتی 5 ـی مانگی داهاتوو لە بازاڕەکانی وڵاتی هیندستاندا بەردەست دەکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.