ئەپڵ
30, تشرینی یەکەم 2024
سەرەتایی ساڵی داهاتوو یاری Cyberpunk 2077 بۆ ماک بڵاو دەکرێتەوە
یاری Cyberpunk 2077 لەسەرەتایی ساڵی داهاتوو بۆ ماک بڵاو دەکرێتەوە. ئەپڵ لە کاتی نمایش کردن ماک پرۆی نوێ ڕایگەیاند وەشانی Ultimate Edition یارییەکە بە هەموو DLC و زیاد کراوەکانی بۆ ماک بڵاو دەکرێتەوە.
پەرەپێدەرانی یارییەکە ڕایانگەیاند، کە تەواو سوودیان لە چیپسێتە نوێیەکانی ئەپڵ و نەرمەواڵەی Metal کردووە بۆ گونجاندنی لەسەر سیستەمی ماک. هەروەها پشتگیری لە هەموو تایبەتمەندییەکان دەکات، وەک وێنەدانەوەی ڕووناکی و Frame Generation و Spatial Audio و بەکارهێنەرانی ماک دەتوانن ئەزموونی تەواوی یارییەکە بکەن هەروەک گەیمەرانی کۆنسوڵ و کۆمپیوتەر.
هەروەها لەسەر هەر یەک لە کۆگاکانی App Store, Steam, Epic Games و GOG بەردەست دەبێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.