هەواڵ 28, شوبات 2020

بە بڕیارێکی حکومەتی چین، یاری .Plague Inc لە App Store ـی وڵاتی چین بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سڕدرایەوە

ئەپی بەناوبانگی .Plague Inc، کە دەتوانیت تێیدا نەخۆشی درووست بکەیت و لە جیهاندا بڵاوی بکەیتەوە، بە بڕیارێکی حکومەتی چین لە کۆگای App Store ـی وڵاتەکەدا سڕدرایەوە.

سڕینەوەی یارییەکە لەسەر داواکاری دەزگایەکی سەر بە حکومەتی چین بووە و تەنها لە کۆگای App Store ـی وڵاتی چیندا سڕدرایەوە. هۆکاری سڕینەوەی یارییەکە، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بووە، بەڵام درووستکەری یارییەکە هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ هەبوونی چەند شتێک لە یارییەکەدا کە لە چین قەدەغەکراو بوون.

لە لایەن دەزگای سایبەرسپەیسی چینەوە ئاگادار کراینەوە کە یاری .Plague Inc ژمارەیەک کەرەستەی تێدایە کە لە وڵاتی چیندا قەدەغەن، بەمەش یارییەکە لە کۆگای App Store ـی وڵاتی چیندا بە یەکجاری سڕدرایەوە.

-کۆمپانیای Ndemic Creations، درووستکەری یاری .Plague Inc.

درووستکەری یارییەکە گوتیشی کە هەوڵیانداوە لەگەڵ دەزگا چینییەکەدا کێشەکە چارەسەر بکەن، بەڵام وا دیارە سەرکەوتوو نەبوون. جەختیشی لەوە کردەوە کە درێژە بە گەشەپێدانی یارییەکە دەدەن لەو ناوچانەدا کە یارییەکەی تێدا بەردەستە لە App Store.

یاری .Plague Inc، یارییەکی وێرانکەرانەیە و تێیدا دەتوانیت نەخۆشی درووست بکەیت بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی لە جیهاندا.

لە کۆتاییەکانی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، دووبارە یاری .Plague Inc چووەوە پلەی یەکەمی یارییە بە پارە زۆرترین داگیراوەکانی کۆگای App Store ـی وڵاتی چین. لە کاردانەوەی درووستکەری یارییەکەدا بۆ ئەم حاڵەتە و ڕێک لە کاتی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، ڕایگەیاند کە هەرچەندە یارییەکە پڕە لە زانیاری ڕاستەقینە، بەڵام ئەوە تەنها یارییەکە.

لە ئێستادا ئەپەکە لە پلەی یەکەمی یارییە بە پارە زۆرترین داگیراوەکانی کۆگای App Store ـی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادایە.

پرسیار؛ پێت وایە یارییەکی لەو جۆرە زیانی زیاتر بێت لە سوود؟

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ