ئەپڵ
10, تشرینی یهكهم 2019
ئەپڵ دەستیکرد بە فرۆشتنی کۆنتڕۆڵی Xbox لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی
بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو، کۆمپانیای ئەپڵ دەستیکرد بە فرۆشتنی کۆنتڕۆڵی Xbox لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا.
لە دوای ئەوەی ئەپڵ پشتگیری کۆنتڕۆڵی بێوایەری Xbox ـی بۆ وەشانەکانی iOS 13 و iPadOS 13 و tvOS 13 زیادکرد، کۆمپانیاکە دەستیکرد بە فرۆشتنی کۆنتڕۆڵی بێوایەری Xbox لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی. نرخی کۆنتڕۆڵی بێوایەری Xbox لە ماڵپەڕی فەرمی ئەپڵ 59.95$ ـە و لە ئێستادا بەردەستە بۆ فرۆشتن.
فرۆشتنی کۆنتڕۆڵە بێوایەرەکەی سەکۆی Xbox ـی مایکرۆسۆفت لە لایەن ئەپڵەوە بە تەنها لە کۆگا دەرهێڵییەکان دەبێت نەوەک کۆگا ڕاستەقینەکان. مەبەستی ئەپڵ لە دەستکردن بە فرۆشتنی کۆنتڕۆڵە بێوایەرەکە، بۆ زیادکردنی ژمارەی بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری Apple Arcade ـی تایبەت بە یاریکردنە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەستی کرد.
لە کۆگای سەرهێڵی ئەپڵدا، هیچ ئاماژەیەک بە فرۆشتنی کۆنتڕۆڵی DualShock 4 ـی سۆنی نەدراوە، لە کاتێکدا کە کۆنتڕۆڵەکە هاوشانی کۆنتڕۆڵی Xbox، پشتگیری لە هەریەکە لە وەشانەکانی iOS 13 و iPadOS 13 و tvOS 13 دەکرد.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.