سامسۆنگ 20, ئازار 2020

مۆبایلی Samsung Galaxy A41 بە پڕۆسێسەری Helio P65 و 3 کامێراوە ڕاگەیاندرا

لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا مۆبایلی Samsung Galaxy A41 بۆ چەند جارێک لە وێنە دزەپێکراوەکاندا بەدی کرا، دواجار سامسۆنگ مۆبایلەکەی لە ژاپۆن بە پڕۆسێسەری Helio P65 و 3 کامێراوە ڕاگەیاند.

مۆبایلی Samsung Galaxy A41 بە بەراورد بە مۆبایلی Samsung Galaxy A40 باشتر کراوە، خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.1 ئینج لە جۆری Super AMOLED و بە ڕوونی +FHD، لەسەر ڕووی ڕوونماکەی نۆچی دڵۆپەیی بوونی هەیە و کامێرایەکی بە ڕوونی 25 مێگاپێکسڵی لەسەر جێگیر کراوە و هەستەوەری پەنجەمۆریش هەر لە ژێر ڕوونماکەیدا جێگیر کراوە. لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی 48 و 8 و 5 مێگاپێکسڵ.

پڕۆسێسەری Helio P65 ـی لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن ڕامی 4 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 64 گێگابایت و پاترییەکە بە توانستی 3,500 ملی ئەمپێر بە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی 15 واتی. خاوەن بڕوانامەی IP68 ـە بۆ بەرگری لە بەرانبەر تۆز و ئاو و خاوەن ڕووکاری Samsung One UI 2.0 ـی بنچینەکراو لەسەر Android 10 ـە.

مۆبایلی Samsung Galaxy A41 بە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی و شینەوە بەردەست دەکرێت. ڕێکەوتی بەردەستکردن و نرخی نەزاندراوە.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ