جۆراوجۆر
23, ئازار 2020
سەرجەم پاشبنەما فەرمییەکانی نەوەی چوارەمی iPad Pro بۆ ئامێرەکەت دابگرە

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەپڵ نەوەی چوارەمی iPad Pro ـی بە پڕۆسێسەری A12Z و 2 کامێرا لە پشتەوە و تەختەکلیلی زیرەکی بە هەبوونی Trackpad ـەوە ڕاگەیاند. ئایپادە نوێیەکەی ئەپڵ خاوەن ژمارەیەک پاشبنەمای قەشەنگ و سەرنجڕاکێش بوون. خۆشحاڵانە، ئێستا سەرجەم پاشبنەما فەرمییەکانی لەبەر دەستتدان و ئامادەن بۆ داگرتن.
ژمارەی پاشبنەماکانی ئایپادە نوێیەکەی ئەپڵ 4 دانەن، ڕوونی سەرجەمیان زۆر بەرزن و قەبارەی هەندێکیان لە سەروو 30 مێگابایتەوەیە، هەر بۆیە پێویستە کەمێک چاوەڕێ بکەیت بۆ کردنەوەیان ئەگەر هێڵی ئینتەرنێتەکەت هێندە خێرا نییە.

مۆبایل | تابلێت | دیسکتۆپ

مۆبایل | تابلێت | دیسکتۆپ

مۆبایل | تابلێت | دیسکتۆپ

مۆبایل | تابلێت | دیسکتۆپ
چۆنیەتی داگرتنی پاشبنەماکان:
کرتە لە جۆری ئامێرەکە بکە لە ژێر پاشبنەماکاندا، لە پاشان فشار لەسەر وێنەکە بکە و دوگمەی “Save Image” دابگرە.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.