ئامێرە هەمەجۆرەکان 21, شوبات 2024

سامسۆنگ لە بۆنەی داهاتووی ئەڵقە زیرەکەکەی نمایش دەکات

لە بۆنەی Unpacked مانگی ڕابردوو، کە تێیدا زنجیرە مۆبایلی Galaxy S24 نمایش کرا، سامسۆنگ لە کۆتایی بۆنەکەدا ئەڵقەی زیرەکی تایبەت بەخۆی پیشان دا، بەڵام بەبێ ئاشکرا کردنی هیچ زانیارییەک دەربارەی. لە کۆتاییدا سامسۆنگ ڕۆژی ڕابردوو لەسەر ئەڵقە زیرەکەکە هاتە دەنگ و ڕایگەیاند لە بۆنەی داهاتووی Unpacked نمایشی دەکەن، کە چاوەڕوان دەکرێت بکەوێتە ناوەڕاستی مانگی حەوت، کە نەوەی نوێی مۆبایلە چەماوەکانی لێ نمایش دەکرێت.

ئەڵقەکە دەتوانێت پێوانەی پەستانی خوێن بکات، هەروەها پشتگیری لە NFC دەکات بۆ پارەدان. لە ئێستادا ئەڵقەکە لە قۆناغی نمونەییە (Prototype) و لە مانگی داهاتوو یاخود ماگی چوار دەست بە بەرهەم هێنانی دەکرێت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ