ئۆتۆمبێل
6, ئازار 2025
کادیلاک درێژترین SUV جیهانی نمایش کرد

کادیلاک نوێترین ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە ناوی Escalade IQL نمایش کرد کە درێژترین ئۆتۆمبێلی چەشنی SUV لە جیهاندا. هۆکاری ئەم درێژ کردنەوەیە بریتییە لە زیاد کردنی جێگەی هەندێک جانتا و شوێنی دانیشتنی زیاتر بۆ سەرنشینەکانی ڕیزی سێیەم.

درێژی 228.5 ئینج (5.8039 مەترە) و خاوەن پاترییەکی 205kWh ـیە کە بە یەکجار بارگاوی کردنەوە توانای بڕینی 740 کیلۆمەتری هەیە.
هەموو شتێک دەربارەی ئەم ئۆتۆمبێلە گەورەیە، بۆ نموونە ویلەکەی 24 ئینجە و هێزی 750 ئەسپی هەیە. 21 بڵندگۆی تێدایە و لە 0 بۆ 96.5 کیلۆمەتر/کاتژمێر تەنها 4.7 چرکەی پێدەچێت. نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە بریتییە لە 132,695 دۆلار و لە ناوەڕاستی ئەمساڵەوە وەک مۆدێلی 2026 دەخرێتە بازاڕەکانی جیهان.

میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.