ئەپ و نەرمەکاڵا 10, نیسان 2020

فەیسبووک تایبەتمەندی Quiet Mode بۆ کپکردنی ئاگادارکەرەوەکان بۆ ئەپەکەی زیاد دەکات

فەیسبووک تایبەتمەندییەکی نوێی بە ناوی “Quiet Mode” ـەوە ڕاگەیاند بۆ ئەپی خۆی لە مۆبایلەکان تایبەت بە کپکردنی ئاگادارکەرەوەکان.

تایبەتمەندی Quiet Mode تایبەتە بە کپکردنی ئاگادارکەرەوەکان بۆ ماوەیەکی کاتی، دەتوانرێت ماوەی چەند کاتژمێرێکی دیاریکراو لە ڕۆژەکانی هەفتەدا دیاری بکرێت تاوەکو بەدەستگەیشتنی ئاگادارکەرەوەکان و دەرکەوتنی باجەکان لە ناو ئەپەکەدا بوەستێندرێن. وە ئەگەر لەو کاتەدا تایبەتمەندییەکە کارا ببوو کە ئەپەکە دەکەیتەوە، ئەوا لە ڕێگەی پەڕەیەکەوە ئاگادارت دەکاتەوە کە تایبەتمەندییە کارا بووە و لە دوای ئەو ماوەیەی کە دانراوە بۆ ناکارا بوونی، ناکارا دەبێت.

ڕوون نییە کە ئاخۆ ئەم تایبەتمەندییە ئاگادارکەرەوە فەرمییەکانی فەیسبووک وەکو ئاگادارکەرەوەی ئاسایشی کپ دەکات یاخود نا، وە ئەم تایبەتمەندییە جیاوازە لە تایبەتمەندی “mute push notifications”، کە بەدەستگەیشتنی ئاگادارکەرەوەکان لە دەرەوەی ئەپ دەوەستێنێت.

تایبەتمەندی Quiet Mode لە بەشی “More” ـی تاب لە دەستە ڕاستی ئەپەکە، لە پاشان لە بەشی “Your Time on Facebook” ـدا دەدۆزرێتەوە و دەتوانرێت دەستکاری ڕێکخستنەکانی بکرێت. هەروەها فەیسبووک دەڵێت بۆ چەند جارێک لە پەڕەی سەرەکیدا بۆ بەکارهێنەران بەدیار دەکەوێت، تاوەکو بتوانن کۆنتڕۆڵی کاتەکانیان بکەن.

لە ئێستادا تایبەتمەندییەکە بۆ بەشێکی کەم لە بەکارهێنەرانی ئەپی فەیسبووک لە iOS و Android بەردەست کراوە تاوەکو مانگی داهاتوو بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست دەکرێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ