مایکرۆسۆفت 22, نیسان 2020

مایکرۆسۆفت خزمەتگوزاری بەژداریکردنی Microsoft 365 ـی بۆ هەمووان بەردەستکرد

ناوێکی نوێیە بۆ Office 365.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە ماوەی ڕابردوودا خزمەتگوزاری Microsoft 365 ـی ڕاگەیاند، کە ناوێکی نوێ بوو بۆ خزمەتگوزاری Office 365. ئەمڕۆ کۆمپانیاکە خزمەتگوزارییەکەی بە دوو پلانی جیاوازی بەژداریکردنەوە بەردەستکرد.

خزمەتگوزاری Microsoft 365 بە پلانەکانی بەژداریکردنی Personal و Family ـەوە بەردەستە، نرخی پلانی Personal بڕی 6.99$ ـە بۆ هەر مانگێک، هەروەها نرخی پلانی Family ـیش 9.99$ ـە بۆ هەر مانگێک، کە دەتوانرێت تاوەکو 6 کەس بەکاری بهێنێت. هەروەها هەردوو پلانەکە توانای بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی Office ـیان هەن.

دوو گرنگترین خزمەتگوزاری زیادکراو بۆ Microsoft 365، کە بریتین لە Microsoft Family Safety و Microsoft Teams، لە سەرەتادا بەردەست نابن لە خزمەتگوزارییەکەدا. وە تەنانەت تایبەتمەندی PowerPoint Presenter Coach و تایبەتمەندییە نوێیەکانی دیکەش، کە PowerPoint Presenter Coach یارمەتیدەرە بۆ مەشقکردن لەسەر پێشکەشکراوەکان و ڕێگری دەکات لە زمان گیران.

لە خزمەتگوزاری Microsoft 365 ـدا، خزمەتگوزاری Microsoft Editor بەردەست دەبێت بە ڕاستکردنەوەی هەڵە ڕێزمانی و ڕێنووسییەکانی نووسینەکان. هەروەها مایکرۆسۆفت دەڵێت تایبەتمەندی Money لە نێو Excel ـیشدا لە ماوەیەکی نزیکدا بەردەست دەبێت، کە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات تاوەکو داهاتی تاکەکەسییان لە نێو خزمەتگوزاری Excel ـدا بەڕێوە ببەن.

لە ئێستادا خزمەتگوزاری Microsoft 365 بۆ سەرجەم بەکارهێنەران لە سەرانسەری جیهاندا بەردەستە و دەتوانیت لێرەوە بەژداری بکەیت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ