ئەپڵ
10, ئەیلوول 2025
قەبارەی پاتری زنجیرەی ئایفۆن 17 بزانە

ئەپڵ جیاواز لە ساڵانی تر بەهۆی یاسا نوێیەکەی یەکێتی ئەوروپاوە پێویست بوو قەبارەی پاتری مۆبایلەکانی ئاشکرا بکات. بە پێی ماڵپەڕی فەرمی ئەپڵ بێت بۆ وڵاتانی ئەوروپی پاتری زنجیرە مۆبایلی ئایفۆن 17 بەم شێوەیەیە:
iPhone 17: 3,692 mAh
iPhone Air: 3,149 mAh
iPhone 17 Pro: 4,252 mAh
iPhone 17 Pro Max: 5,088 mAh
بەڵام ئەپڵ ڕاینەگەیاندووە کە ئەم قەبارانە بۆ مۆدێلی ئی سیم دەبن یان سیم کارد. هەروەها مۆبایلەکانی زنجیرەکە پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەل دەکەن بە خێرایی 25 وات لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای Qi2.2 جگە لە مۆدێلی ئێیەر کە پشتگیری لە 20 وات دەکات. هەروەها ئەپڵ بارگاوی کەرەوەی نوێی وایەری بۆ بارگاوی کردنەوەی ئایفۆنە نوێیەکان بەهێزی 40 وات ڕاگەیاند کە لە کۆتا هێزیدا دەگاتە 60 وات. نازانرێت بە دیاری کراوی زنجیرەکە بە خێرایی چەند بە وایەر پاترییەکانیان بارگاوی دەبێتەوە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.