تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
29, نیسان 2020
فەیسبووک بەشێک لە پەخشە ڕاستەوخۆیەکانی تۆڕەکەی دەکات بە پارە

کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند کە بەشێک لە پەخشە ڕاستەوخۆیەکانی تۆڕەکەی دەکات بە پارە.
وەکو پشتگیری بۆ بازرگانە لاوەکان، درووستکەر و هونەرمەندان کە ڕوو لە ئینتەرنێت دەکەن بۆ ئەنجامدانی پەخشە ڕاستەوخۆیەکان لەم ساتەوەختی ڤایرۆسی کۆرۆنایەدا، ڕایگەیاند کە بژاردەیەک زیاد دەکات بۆ پەخشە ڕاستەوخۆیەکان تاوەکو بەکارهێنەران بڕێک پارەی دیاریکراو بدەن لە بەرانبەر بینینی پەخشە ڕاستەوخۆیەکە.
تاوەکو ئێستا زانیارییەکان لەسەر ئەم بژاردە نوێیەی پەخشە ڕاستەوخۆیەی فەیسبووک زۆر نین، بەڵام فەیسبووک دەڵێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەردەست دەکرێت. وە هەروەها هێشتا فەیسبووک ڕوونی نەکردووەتەوە کە ئەو کەسانە سنووردار دەکات بۆ توانای بەکارهێنانی بژاردەکە یاخود نا.
لە پاڵ ئەمەش، فەیسبووک بژاردەیەکی دیکە بۆ پەخشە ڕاستەوخۆیەکان زیاد دەکات تاوەکو وەکو بۆنەیەکی “بە تەنها سەرهێڵی” دەستنیشان بکرێت، کە ئەمەش مانایەکی زۆر دەبەخشێت لەم کاتە سەختەدا.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.