ئای ئۆ ئێس 20, ئایار 2020

ئەپڵ وەشانەکانی iOS 13.5 و iPadOS 13.5 ـی بە سیستەمی شوێن پێ هەڵگرتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیاترەوە بەردەستکردن

کەمێک بەر لە ئێستا، کۆمپانیای ئەپڵ وەشانەکانی iOS 13.5 و iPadOS 13.5 ـی بە ژمارەیەک تایبەتمەندی نوێ و نوێکارییەوە بەردەستکردن، یەکێک لەوانە بریتییە لە سیستەمی شوێن پێ هەڵگرتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە ڕابردوودا بە هاوبەشی لەگەڵ گووگڵدا ڕایانگەیاند.

ئەپڵ و گووگڵ لە ماوەی ڕابردوودا API ـی ئاگادارکەرەوەی تایبەت بە حاڵەتە مەترسیدارەکانیانی بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنە تەندرووستییەکان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، ئەمە لە ڕێگەی سیستەمێکەوە کار دەکات و لە کاتی کاراکردنی، مۆبایلی بەکارهێنەران کلیلێکی بە کۆد کراو لەگەڵ مۆبایلی ئەو کەسانەدا لە ڕێگەی Bluetooth هاوبەشی پێ دەکات کە بەرکەوتنیان لەگەڵدا هەبووە، پاشان کلیلەکان پاشەکەوت دەکرێن و لە ڕێگەی ئەپی تایبەتی دامەزراوە تەندرووستییەکان هاوبەشی پێ دەکرێن.

ئەپڵ و گووگڵ دەڵێن ژمارەیەکی کەم لە ویلایەتەکانی ئەمریکا و 22 وڵات داوای بەکارهێنانی سیستەمەکەیان کردووە. سیستەمەکە خاوەن API ـی تایبەتە بۆ گەشەپێدەران و دەتوانرێت تەنها بۆ ئەپە تەندرووستییەکان لە لایەن دامەزراوە بڕواپێکراوەکانەوە بەکاربهێندرێن. وەشانەکانی iOS 13.5 و iPadOS 13.5 ـی ئەمڕۆش خاوەن تایبەتمەندییە ناوبراوەکەن.

گرنگترین تایبەتمەندییە نوێیەکانی دیکەی وەشانەکانی iOS 13.5 و iPadOS 13.5، بریتین لە:

Face ID و تێپەڕەوشە:

ئاگادارکەرەوەی تایبەت بە حاڵەتە مەترسیدارەکان:

  • API ـی تایبەت بە حاڵەتە مەترسیدارەکان بۆ شوێن پێ هەڵگرتنی ڤایرۆسی COVID-19 بەردەستە بۆ دامەزراوە بڕواپێکراوە تەندرووستییەکان.

FaceTime:

  • زیادکردنی بژاردەیەک بۆ پەیوەندییە بە کۆمەڵەکانی FaceTime بۆ ئەوەی خودکارانە قەبارەی نیشاندەرەکان نەگۆڕدرێن لە کاتی پەیوەست بوونی بەشداربوویەکی نوێ.

وردە کێشە چارەسەرکراوەکان:

  • چارەسەرکردنی کێشەیەک کە ڕەنگە ببووایەتە هۆکاری نیشاندانی ڕوونمای ڕەش لە کاتی کارپێکردنی ڤیدیۆیەکان لە هەندێک لە ماڵپەڕەکاندا.
  • چارەسەرکردنی کێشەیەک کە ڕەنگە ببووایەتە هۆکاری نیشان نەدانی پەڕەی هاوبەشیپێکردن.
  • چارەسەرکردنی جام بوونی ئایفۆنەکان لە کاتی نیشاندانی نووسینێک.

چۆنیەتی نوێکردنەوەی وەشان لە iOS:

  • کردنەوەی ئەپی Settings.
  • کردنەوەی بەشی General.
  • کردنەوەی بەشی Software Update.
  • کرتە کردن لە Download and install.

تێبینی بۆ نوێکردنەوەی وەشان:

  • پێویستە وزەی پاتری ئامێرەکەت لە 50% زیاتر بێت.
  • پێویستت بە ئینتەرنێتی وایفای هەیە بۆ نوێکردنەوەی وەشان.
بۆچونی تۆ