ئەپ و نەرمەکاڵا
24, کانوونی یەکەم 2024
ئێستا تێلەگرام قازانجدارە
بەڕێوبەری جێبەجێکاری تێلەگرام، پاڤێڵ دۆرۆڤ، ڕایگەیاند لە ساڵی ڕابردوو داهاتی ئەپی تێلەگرام یەک ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە. تێلەگرام لە ساڵی 2022 خزمەت گوزاری Premium بۆ تۆڕەکە ڕاگەیاند کە لە ئێستادا 12 ملیۆن بەشداری بوو هەیە.
هەروەها دۆرۆڤ ئاماژەی بەوەش کرد، زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلار یەدەگی نەختینەیی هەیە، ئەمە بە بێ هەژمارکردنی دراوە ئەلیکترۆنییەکان. جگە لەوەش، کۆمپانیاکە توانیویەتی بەشێکی باش لە قەرزەکانی بداتەوە لە پاییزی ئەمساڵ.
تێلەگرام زیاتر لە 950 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی مانگانەی هەیە و، هەروەها لەم دواییە Telegram Business بۆ خاوەن بازرگانییەکان ڕاگەیاند.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.