هەواڵ 10, تەممووز 2025

هواوەی تابلێتی MatePad 11.5 نوێ کردەوە

هواوەی ئەمڕۆ چەند بەرهەمێکی نمایش کرد و لە نێویاندا تابلێتی MatePad 11.5 نوێ بوو. وەک لە ناوەکەیدا دیارە، خاوەن ڕوونمایەکی 11.5 ئینجییە لە جۆری IPS LCD بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی 2456 × 1600 پێکسڵ. کار بە سیستەمی وەگەڕخەڕی HarmonyOS 4.3 دەکات و بە ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەبێت.

کامێرای دواوەی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و کامێرای سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە. خاوەن پاترییەکی قەبارە 10,100 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 40 وات دەکات. سیستەمی ساردکەرەوەی تایبەتی هەیە و پشتیگری لە پێنووسی زیرەک و تەختەکلیل دەکات. نرخی دەستپێکی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت بریتییە لە 289 دۆلار.

سەرچاوە Huawei Official Website
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ