مۆبایل و تابلێت
31, ئاب 2020
بە فەرمی تابلێتی Lenovo Tab P11 Pro بە ڕوونمای OLED و نرخی 499 دۆلار نمایش کرا
لینۆڤۆ ئەمرۆ تابلێتێکی نوێی ئاست ناوەندی لە ژێر ناوی Lenovo Tab P11 Pro نمایش کرد، کە کار بە Android 10 و ڕوونمای 11.5 ئینجی لە جۆری OLED دەکات و بژاردەیەکی گونجاوە بۆ سێرکردنی فیلم و نرخی تابلێتەکە بریتییە لە 499 دۆلار و لە پشووی سەری ساڵ بەردەست دەبێت

تابلێتەکە خاوەندارێتی لە چیپسێتی Snapdragon 730 دەکات و بە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و 6 گێگابایت بەردەست دەخرێت
خاوەن چوار بڵندگۆی جۆری Stereo کە لە لایەن JBL درووست کراوە و پشتگیری تایبەتمەندی Dolby Atmos دەکات و خاوەن پاترییەکی 8600 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و خاوەن دوو کامێرایە لە دواوەیدا کە 13 و 5 مێگاپێکسڵین
هەروەها تابلێتەکە پشتگیری هەر یەک لە تەختەکلیل و پێنووسی زیرەک و ڕاگر دەکات کە نرخیان 100 دۆلارە پێکەوە 
میران ئەبوبەکر
نووسەر لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری ئامادەیی.