ئەپڵ
15, ئەیلوول 2020
ئەپڵ خزمەتگوزاری ڕاهێنانی +Apple Fitness ـی بۆ خاوەن کاتژمێرە زیرەکەکانی Apple Watch ڕاگەیاند

ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ خزمەتگوزاری ڕاهێنانی +Apple Fitness ـی بۆ خاوەن کاتژمێرە زیرەکەکانی Apple Watch ڕاگەیاند.
خزمەتگوزاری +Apple Fitness تایبەتە بە ڕاهێنانی خەیاڵی بۆ خاوەن کاتژمێرە زیرەکەکانی Apple Watch، کە بە ئەپی Fitness لە ئایفۆندا دەلکێندرێت. ئەم خزمەتگوزارییە بە خۆڕایی نییە، بەڵکو خاوەن نرخی بەژداری مانگانەی 9.99$ و ساڵانەی 79.99$ ـە.
بەکارهێنەران بە هۆی ئەم خزمەتگوزارییەوە دەتوانن ڕاهێنانە وەرزشییەکان ببینن کە لە لایەن ئەپڵەوە دابین دەکرێن. زانیارییەکان لە ئەپی Health ـدا زەخیرە دەکرێن. خزمەتگوزاری +Apple Fitness خاوەن ژمارەیەک وەرزشی نوێیە، لەوانە یۆگا.
ئەپڵ دەڵێت هەفتانە ڕاهێنانی وەرزشی بۆ خزمەتگوزارییەکە زیاد دەکات، ڕاهێنانەکان ژمارەیەک میوزیکی تایبەت لەخۆ دەگرن.

خزمەتگوزاری +Apple Fitness لە ناو ئەپی Fitness ـدا جێگیر دەکرێت لە ئایفۆنە کارکردووەکانی سەر iOS 14 و نوێتردا. هەروەها بۆ Apple TV ـیش بەردەست دەکرێت.
خزمەتگوزارییەکە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بەردەست دەکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.