10
مۆبایل و تابلێت 15, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

هواوەی ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی تابلێتی MatePad Pro ـی ئاشکرا کرد

پێشتر دەمانزانی کە هواوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا تابلێتی Huawei MatePad Pro بە هەمان دیزاینی iPad Pro ـی ئەپڵەوە ڕادەگەیەنێت. ئەمڕۆ کۆمپانیا چینییەکە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی تابلێتەکەی ئاشکرا کرد.

لە ڕێگەی بەڕێز Richard Yu لە تۆڕی Weibo ـی چینییەوە، کۆمپانیای هواوەی ڕایگەیاند کە بەرهەمێکی نوێی زنجیرەی Mate لە ڕێکەوتی 25 ـی ئەم مانگەدا لە بۆنەیەکی تایبەت لە شاری شەنگەهای وڵاتی چین نمایش دەکات. Richard Yu بە تەواوی ئاماژەی بە ناوی بەرهەمەکە نەکرد لە بڵاوکراوەکەیدا، بەڵام مانگی ڕابردوو بۆ چەند جارێک گوێمان لە ناوی تابلێتی Huawei MatePad Pro ببوو.

سەڕەڕای ئەوەی هواوەی ناوی بەرهەمەکەی ئاشکرا نەکرد، هیچ زانیارییەکیشی دەربارەی ئاشکرا نەکرد. بەڵام پێشتر لە وێنە ڕێندەرە دزەپێکراوەکاندا بینیمان کە دیزاینی تابلێتی Huawei MatePad Pro هەمان دیزاینی iPad Pro ـی ئەپڵ بوو، وە بە پشتگیری لە قەڵەم و تەختەکلیلی زیرەک و چاڵی ژێر ڕوونماوە ڕادەگەیەندرێت.

پێشبینی دەکرێت تابلێتی Huawei MatePad Pro پڕۆسێسەری Kirin 990 ـی لەسەر جێگیر بکرێت و خاوەن ڕامێک ببێت بە فراوانی 8 گێگابایت و بە هەریەکە لە ڕەنگەکانی سپی و ڕەش و سەوز و پرتەقاڵییەوە بەردەست بکرێت.

هەروەها چاوەڕوان دەکرێت لە کۆنگرەکەدا هواوەی جۆرێکی ئاسایی لە تابلێتەکە ڕابگەیەنێت.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ