مۆبایل و تابلێت 16, ئه‌یلول 2020

بە فەرمی تابلێتی Huawei MatePad 5G بە چوار بڵندگۆ و پشتگیری کردن لە +Wi-Fi 6 نمایش کرا

هواوەی لە چین تابلێتێکی نوێی ئاست ناوەندی نمایش کرد، بە چەندین تایبەتمەندی و نرخێکی گوونجاوەوە

خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 10.4 ئینجییە لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 1200*2000 پێکسڵ و بوونی 225 پێکسڵ لە هەر ئینجێکدا و بڕوانامەی TÜV Rheinland و پشتگیری پێنووسی زیرەکی M-Pencil دەکات

هەڵگری چیپسێتی Kirin 820 5Gـیە و بە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بەردەست دەخرێت و پشتگیری بیرگەی دەرەکی دەکات تاوەکو 512 گێگابایت، هەروەها پشتگیری 5G و +Wi-Fi 6 دەکات

خاوەنی پاترییەکی قەبارە 7250 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەیەکی خێرا بە هێزی 22.5 واتی دەکات و پاترییەکەی بەرگەی 12.5 کاتژمێر بە کار هێنان دەگرێت و کامێرای دواوەی 8 مێگاپێکسڵە و بە هەمان شێوەش سێڵفییەکەی 8 مێگاپێکسڵە

تابلێتەکە بە نرخی 473 دۆلار لە چین دەست بە فرۆشتنی دەکرێت لە 23 مانگ بە دوو ڕەنگی جیاوازە و هواوەی ڕاینەگەیاندووە کە ئایە بەردەست دەبێت بۆ جیهان یاخوود تەنها تایبەت دەبێت بە وڵاتی چین

سەرچاوە GSM ArenaGizmo China
تاگەکان Huawei Tablet
بۆچونی تۆ