مۆبایل و تابلێت 21, ئه‌یلول 2020

بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Realme Narzo 20 لە هیندستان نمایش کرا

لە دوای نمایش کردنی مۆبایلی Realme C17 بۆ جیهان، لە هیندستان Realme زنجیرەیەکی نوێی هێنایە کایەوە کە Realme Narzo 20ـە و لە سێ بەرهەم پێک دێت کە Realme Narzo 20A و Realme Narzo 20 و Realme Narzo 20 Proـن

:Realme Narzo 20A

سەرەتا لە هەرزانترینی زنجیرەکەوە دەست پێ دەکەین، خاوەنی سێ کامێرایە لە بەشی دواوەیدا بە شێوەی ستوونی و نۆچی شێوە دڵۆپەی لەسەر ڕوونما 6.5 ئینجییەکەی کە لە جۆری LCDـیە جێگیر کراوە کە کامێرای سێڵفی لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و چیپسێتی سناپدراگۆن 665 لەسەر جێگیر کراوە

هەروەها لە دواوەیدا کامێرای سەرەکی ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە و دوو کامێرا بە ڕوونییەکانی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت بۆ ماکرۆ و قووڵی

خاوەن پاترییەکی قەبارە 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و دەرچەی بارگاوی کردنەوەکەی لە جۆری micro USBـیە واتە دەرچەی Type-C لە خۆ ناگرێت و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا ناکات

بە دوو ڕەنگی جیاواز کە ڕەنگەکانی شین و سیلڤەرین و بە هەردوو بیرگەی 32 گێگابایت و 64 گێگابایت و ڕامی 3 گێگابایت و 4 گێگابایت بەردەست دەخرێت، نرخی بیرگەی 32 گێگابایت و ڕامی 3 بریتییە لە 115 دۆلار و نرخی بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 130 دۆلار و لە 30 مانگ بەردەست دەخرێت

:Realme Narzo 20

دووەمین بەرهەمی زنجیرەکەیە و خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجییە لە جۆری LCD بە ڕوونی HD و نۆچێکی شێوە دڵۆپەی تێدا جێگیر کراوە کە کامێرای پێشەوە لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ

هەڵگری چیپسێتی Mediatek Helio G85ـە و بە بیرگەی 64 گێگابایت و 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بەردەست دەخرێت و دەرچەی microSD لە خۆ دەگرێت

خاوەن 3 کامێرایە لە بەشی دواوەیدا بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ، پاترییەکی قەبارە 6000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و بارگاوی کەرەوەی 18 وات لە خۆ دەگرێت و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی پێچەوانەش دەکات واتە توانای هەیە ئامێری تر بارگاوی بکاتەوە بە نموونە کاتژمێری زیرەک و مۆبایلی تر و هتد…

دووبارە بە هەمان شێوەی Realme Narzo 20A بە هەمان ڕەنگیش Realme Narzo 20 بەردەست دەخرێت و نرخی بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 145 دۆلار و نرخی بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە نرخی 155 دۆلار و لە ڕۆژی 28 مانگ لە هیندستان بەردەست دەخرێت

:Realme Narzo 20 Pro

لە هەموویان بەهێزتر، هەمووان چاوەڕێی ئەوە دەکەن تایبەتمەندی باش و نرخی گونجاو لە مۆبایلێکدا کۆ ببێتەوە، هاوشێوەی Realme 7 و چەند مۆبایلێکی ئاست ناوەندی تر

هەڵگری چیپسێتی Mediatek Helio G95ـە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 65 وات دەکات و بە بیرگەی 64 گێگابایت و 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت

خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجییە لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و چاڵی ڕوونمای تێدا جێگیر کراوە کە کامێرای سێڵفی لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ

لە دواوەیدا خاوەن 4 کامێرایە بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ، هەستەوەری پەنجەمۆر لەسەر دوگمەی کوژاندەوە و هەڵ کردن لە خۆ دەگرێت واتە لە تەنیشتە، خاوەن پاترییەکی قەبارە 4500 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە

بە هەردوو ڕەنگی سپی و ڕەش و نرخی 205 دۆلار بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی 230 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت لە 25 مانگ بەردەست دەخرێت

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Realme
بۆچونی تۆ