جۆراوجۆر 9, تشرینی یه‌كه‌م 2020

بە فەرمی سۆنی زانیاری زیاتری لەبارەی Backward Compatibility و ئەو یارییانەی PS4 کە بۆ PS5 ناگونجێن بڵاو کردەوە

دوای ئەوەی ئێکس بۆکس ڕایگەیاند backward compatibility واتە پشتگیری کردن لە نەوەی پێشووتر بۆ کار پێ کردنی یارییەکان هەموو کۆنسۆڵەکان دەگرێتەوە وەک Xbox One S و Xbox 360 و هتد… بەڵام سۆنی تەنها ڕایگەیاند پلەیستەیشن 5 تەنها پشتگیری یارییەکانی پلەیستەیشن 4 دەکات ئەویش هەموو نا، بەڵکو هەندێکیان پشتگیری لێ ناکەن وەک ئەمانە:

 

DWVR

Afro Samurai 2 Revenge of Kuma Volume One

TT Isle of Man – Ride on the Edge 2

Just Deal With It!

Shadow Complex Remastered

Robinson: The Journey

We Sing

Hitman Go: Definitive Edition

Shadwen

Joe’s Diner

 

سۆنی چەند ڕێگەیەکی لەبەردەستە بۆ گواستنەوەی یارییەکانی پلەیستەیشن 4 بۆ پلەیستەیشن 5 کە ئەمانەن:

 

1- کار پێ کردنی یارییەکانی پلەیستەیشن 4 لەسەر پلەیستەیشن 5 بە دیسک واتە شریت بەم بژاردانە:

 

1- تێکردنی دیسکی یارییەکەی پلەیستەیشن 4 و ئەپدەیت کردنەوەی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بۆ پلەیستەیشن 5.

 

2- هەڵبژاردنی ئایە دەتەوێت بە کام ڤێرشن یاری بکەیت، واتە بە ڤێرشنی پلەیستەیشن 5 یاخوود پلەیستەیشن 4.

 

3- لەوانەیە پێویست بێت هەر جارێک دیسکی تێکراو بهێڵیتەوە بۆ ئەوەی یاری بکەیت.

 

2- گواستنەوەی یارییەکانی پلەیستەیشن 4 بۆ پلەیستەیشن 5 لە ڕێگەی دیجیتاڵییەوە بەم بژاردانە:

 

1- دەتوانیت یارییەکە بە ڕێگەی دیجیتاڵی بگوازیتەوە و داتاکانی زەخیرە بکەیت لەسەر پلەیستەیشن 4، هەروەها لە پلەیستەیشن 5 بە وای فای داتاکان بگوازیتەوە.

 

2- دەتوانیت ڕاستەوخۆ یاریەکانی پلەیستەیشن 4 لە ڕێگەی بیرگەی زیاد کراوەکەی پلەیستەیشن 5 بەدەست بخەیت و دواتر بە وای فای نوێی بکەیتەوە.

 

بۆ دابەزاندنی ئینستۆڵ کردنی یارییەکانی پلەیستەیشن 4 لەسەر پلەیستەیشن 5:

 

1- گەیم library هەڵبژێرە لە Games Home.

 

2- ئەو یارییە هەڵبژێرە کە دەتەوێت یاری پێ بکەیت.

 

3- ئەگەر تاوەکو ئێستا یارییەکەت داونلۆد نەکردووە یاخوود نوێت نەکردۆتەوە، داونلۆدی بکە.

سەرچاوە Wccftech
بۆچونی تۆ