گووگڵ
12, ئازار 2021
بە فەرمی گووگڵ وەشانی 89 لە وێبگەڕی Google Chrome بە چاکسازی گرنگەوە ڕاگەیاند

گووگڵ ئەو پێشکەوتنە کاراییەی کە لەگەڵ وەشانی 89 ئەپی گووگڵ کرۆم بە وردی باس دەکات، نوێترین وەشانی ئەم وێبگەڕەی لە سەرەتای ئەم مانگەدا بڵاو کردەوە، بە پشت بەستن بە بەکارهێنەرانی وێبگەڕەکە لەسەر Windows, macOS, Android، هەروەها گووگڵ دەڵێت ئێستا دەبێت وێبگەڕەکە وزەی کەمتر(مەبەست لێی قەبارەی ڕامی کەمترە) بە فیڕۆ بدات، لە خێراتر بکرێتەوە، وە زیاتر خێراتر بێت لە کاتی وەڵامدانەوە و بەکار هێناندا، هیچ کام لەم باشتر کردنانە بە تایبەتی بۆ بەکارهێنەرانی ئەپەکە لەسەر iOS بە دی نەکراوە

پلاتفۆرمە جیاوازەکان دەتوانن سوود لەم باشتر کردنە ببینن، گووگڵ دەڵێت ئەم باشتر کردنە لەسەر سیستەمی macOS زۆر بەسوود دەبێت بۆ ئەوەی ماکەکەت بە ساردی بمێنێتەوە و هێندە وزە بە فیڕۆ نەدات کە گەرم بکات، هەروەها لە ویندۆز و ئەندرۆید وێبگەڕەکە تەرخانکەری پێشکەوتووتری میمۆری بەکار دەهێنێت بۆ کەمتر بەکار بردنی قەبارەی ڕام و بەرز کردنەوەی ئاستی خێرایی وێبگەڕەکە، گووگڵ دەڵێت لە ویندۆز “significant memory” دەتوانێت 8% لە وزەی ڕێندەر کردن و 3% لە وزەی GPU بهێڵێتەوە، هەروەها بۆ ئەندرۆید 5% کەمتر ڕام کەمتر بە کار دەبات، 2% خێراتر پەڕەکان بار دەبن، وە 13% خێراتر دەکرێتەوە
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.