ئەپڵ 17, تشرینی یه‌كه‌م 2020

ئەپڵ لە وڵاتی فەرەنسا پێویستە ئایفۆن 12 بە بیستۆکەوە بفرۆشێت

ئەپڵ چەند ڕۆژێک لەمەو بەر زنجیرەی ئایفۆن 12 ڕاگەیاند، بەڵام تووشی ڕەخنەیەکی زۆر بوویەوە لەسەر کردارێکی کە لابردنی بیستۆک و کەلەی بارگاوی کەرەوە بوو، ئەپڵ لە کۆنفرانسەکەیدا وتی

ئەم گۆڕانکارییە ساڵانە 2 ملیۆن metric tons لە کاربۆن کەم دەکەنەوە، کە یەکسانە بە نزیکی لابردنی 450000 ئۆتۆمبێل لە ساڵێکدا بۆ پیس کردنی ژینگە

 

هەروەها ئێستا ئەپڵ زنجیرەی ئایفۆن 12 و هەموو بەرهەمەکانی تری ئایفۆن لە وڵاتی فەرەنسا بە ناچاری بە لە خۆ گرتنی بیستۆکەوە لە نێو پاکەتدا دەفرۆشێت بەهۆی یاسایەکی وڵاتەکە کە دەڵێت:

لەسەر داوای کڕیارانی مۆبایل، پێویستە ئەو کۆمپانیای کە مۆبایل دەفرۆشێت پاشکۆیەکی وەک کیتێکی بێ بەرامبەر بۆ قسەکردن یان بیستۆک یان هێدسێتێکی گونجاو بۆ منداڵانی خوار تەمەن 14 ساڵ دابین بکات

 

فەڕەنسا بەم دواییانە ئەم یاسا نوێیەی پەسەند کرد کە پێویستە مۆبایلە زیرەکەکان ” hands free kit”ـێکی وەک EarPods لەخۆ بگرێت بۆ پاراستنی منداڵانی خوار تەمەن 14 ساڵ لە ئەگەری مەترسی شەپۆلی ڕادیۆیی کارۆموگناتیسی کە لە ئامێرەوە بڵاوبووبێتەوە، هەروەها سەرپێچی کردنی ئەم یاساییە سزاکەی بە بڕی 75,000 یۆرۆ دەبێت کە بە نزیکی دەکاتە 87,862 دۆلار

سەرچاوە Mspoweruser
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ