ئامێرە هەمەجۆرەکان 17, نیسان 2020

دەنگۆ: بیستۆکی بێوایەری سەر گوێیی ئەپڵ شێوەگۆڕ دەبێت

ئەگەر ئاگاداری دەنگۆیەکان بووبیت، دەزانیت کە لە ساڵی 2018 ـەوە دەنگۆیەک هەیە سەبارەت بە ڕاگەیاندنی بیستۆکێکی بێوایەری سەر گوێیی لە لایەن ئەپڵەوە. دەنگۆ نوێیەکانی ئەم ماوەیە دەڵێن ئەمە لە ئەمساڵدا ڕوودەدات.

ڕاپۆرتێکی نوێی پێگەی Bloomberg ئاشکرای دەکات کە ئەپڵ کار لەسەر گەشەپێدانی بیستۆکێکی بێوایەری سەر گوێیی دەکات کە بەکارهێنەران بتوانن گۆڕانکاری لە شێوەکەیدا بکەن، ئەویش بە لێکردنەوەی پارچەکانی لە کاتی ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەکان یاخود هەر کاتێکی دیکە. هەروەها پشتگیری لە یاریدەدەری دەنگی Siri و کۆنتڕۆڵی دەنگی دەکات و خاوەن تایبەتمەندی کەمکردنەوەی ژاوەژاو و جوڵەی بنیادنراو دەبێت.

ئەم شێوەگۆڕییەی بیستۆکە بێوایەرە سەر گوێییە نوێیەی ئەپڵ، هاوشێوەی دەستبەندی کاتژمێرە زیرەکەکانی کۆمپانیاکە وایە، کاتێک بەکارهێنەران دەتوانن لە کاتی وەرزشکردندا دەستبەندی کاتژمێرەکە بگۆڕن و دەستبەندێکی وەرزشی بۆ دابنێن.

پێشبینی دەکرێت ئەم بیستۆکە بێوایەرە سەر گوێییە نوێیەی ئەپڵ هاوشێوەی بیستۆکەکانی Sony 1000XM3 و Bose Headphones 700 وابێت و لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بە نرخی دەوروبەری 350-400$ بەردەست بکرێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ