گەرمترین
9, تشرینی دووەم 2020
تێچووی چاککردنەوەی پارچەکانی زنجیرە مۆبایلی هواوەی مەیت 40 ڕاگەیاندرا

زنجیرەی هواوەی مەیت 40 و جۆری تایبەتی Porsche RS ڕێژەیەکی کەمیان لێ درووست کراوە بەهۆی سزادانی هواوەی بە دەزگای TSMC بە درووست نەکردنی چیپ بۆی لە دوای ڕۆژی 15 مانگی ڕابردوو و لەو کاتەوە دەزگاکە لە درووست کردنی چیپسێت بۆ هواوەی وەستاوە و ژمارەیەکی دیاری کراوی چیپ بۆ زنجیرەکە درووست کراوە، هەرچۆنێک بێت نرخی مۆبایلەکانی زنجیرەکە گرانن و ئێستا هواوەی نرخی چاککردنەوەی پارچەکانی زنجیرە مۆبایلەکەی ڕاگەیاند و بەهەمان شێوەی مۆبایلەکە نرخی چاککردنەوەکەشی کەم نییە

نرخی چاککردنەوەی پارچەکانی زنجیرەی هواوەی مەیت 40 بەمشێوەیە دەبێت:
هواوەی مەیت 40 پرۆ:
کۆی پارچەکانی ڕوونما: 375 دۆلار.
پاتری: 30 دۆلار.
کامێرای دوور بینی دواوە: 72 دۆلار.
پارێزەری دواوەی مۆبایلەکە(Backshell): 80 دۆلار.
بۆردی دایک: بۆ مۆدێلی 256 گێگابایت بریتییە لە 484 دۆلار و بۆ مۆدێلی 512 گێگابایت بریتییە لە 590 دۆلار.
کامێرای سەرەکی دواوە: 142 دۆلار.
کامێرای سێڵفی: 63 دۆلار.
_____________________
هواوەی مەیت 40 پرۆ پڵەس:
کۆی پارچەکانی ڕوونما: 435 دۆلار.
پاتری: 30 دۆلار.
کامێرای تێلەفۆتۆی دواوە: 50 دۆلار.
پارێزەری دواوەی مۆبایلەکە(Backshell): 145 دۆلار.
بۆردی دایک: 673 دۆلار.
کامێرای سەرەکی دواوە: 179 دۆلار.
کامێرای سێڵفی: 61 دۆلار.
_____________________
هواوەی مەیت 40 RS Porsche Design:
کۆی پارچەکانی ڕوونما: 435 دۆلار.
پاتری: 30 دۆلار.
کامێرای تێلەفۆتۆی دواوە: 50 دۆلار.
پارێزەری دواوەی مۆبایلەکە(Backshell): 269 دۆلار.
بۆردی دایک: بۆ مۆدێلی 256 گێگابایت بریتییە لە 1009 دۆلار و بۆ مۆدێلی 512 گێگابایت بریتییە لە 1160 دۆلار.
کامێرای سەرەکی دواوە: 179 دۆلار.
کامێرای سێڵفی: 63 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.