ئامێرە هەمەجۆرەکان 22, ئازار 2024

دەستبەندی Huawei Band 9 بە 14 ڕۆژ بەرگە گرتنی پاتری و زیاترەوە نمایش کرا

بە فەرمی هواوەی چەند بەرهەمێکی نوێی بۆ بازاڕەکانی جیهان ڕاگەیاند و لە نێویاندا دەستبەندی زیرەکی Huawei Band 9. دەستبەندەکە بە 5 ڕەنگی جیاواز کە ڕەش و سپی و زەرد و پەمەیی و شینە، بەردەست دەبێت. ڕوونمایەکی قەبارە 1.47 ئینجی لە جۆری AMOLED لە خۆ دەگرێت و کێشی 14 گرامە. پاترییەکەی بەرگەی 14 ڕۆژ کار کردنی ئاسایی و 9 ڕۆژ لە کار کردنی قورس دەگرێت.

نزیکەی 100 دۆخی وەرزشی جیاوازی تێدایە و چاودێری خەو و چەندین تایبەتمەندی دیکەی پزیشکی لە خۆ دەگرێت. نرخ و کاتی بەردەست بوونی دەستبەندەکە لە ئێستادا ئاشکرا نەکراوە، بەڵام لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆمپانیاکە ئاشکرای دەکات.

سەرچاوە Huawei Central
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ