ئۆپۆ 19, تشرینی دووه‌م 2020

مۆبایلی Realme 7 5G بە MediaTek Dimensity 800U 5G و زیاترەوە نمایشکرا

کۆمپانیای ڕیەڵمی بە فەرمی مۆبایلی Realme 7 5G نمایشکرد. مۆبایلەکە هەڵگری پڕۆسێسەری MediaTek Dimensity 800U 5G و پشتگیری  تۆڕی نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت 5G دەکات.خاوەنی روونمایەکی 6.5 ئینجە لە جۆری  LCD بەروونی +FHD بە تێکرای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و چاڵێکی ڕوونمای لەسەر جێگیر کراوە، کە کامێرای سێڵفی لە خۆ گرتووە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ.

مۆبایلی Realme 7 5G خاوەنی بە بیرگەی 128 گێگابایت لە جۆری UFS 2.1 و پشتگیری بیرگەی دەرەکیش دەکات، و بە دووجۆر ڕام بەردەست دەبێت، ئەوانیش 6 گێگابایت و 8 گێگابایت دەبن. هەروەک مۆبایلەکە پشتگیری Dolby Atmos و Hi-Res دەکات.

لە بەشی دواوە هەڵگری چوار کامێرایە، و کامێرای سەرەکی بەروونی 48 مێگاپێکسڵ و 8 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قوڵی.

هەروەها خاوەنی پاترییەکی 5000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە و پشتگیری بارگاویکەرەوەی 30 وات دەکات،کە مۆبایلەکە بەتەواوی بارگاوی دەکاتەوە لە ماوەی 65 خولەکدا. هەستەوەری پەنجەمۆری لەسەر دوگمەی وزەیە واتە دوگمەی هەڵکردن و کوژاندنەوە. مۆبایلەکە ڕووکاری بەکارهێنەری Realme UI 1.0 لەسەرە کە لەسەر ئەندرۆیدی 10 بنچینەکراوە. ئەم مۆبایلە بە رەنگی شین و سپی سەوز بەردەست دەبێت و نرخەکەی بۆ بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتی دەبێت لە 380 دولار.

تەواوی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە بە پوختی:

  • ڕوونما: 6.5 ئینج لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 لە هێرتز.
  • چیپسێت: Mediatek Dimensity 800U.
  • بیرگە: 128 گێگابایت.
  • ڕام: 6+8 گێگابایت.
  • کامێرای دواوە: 48 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی + 8 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان + 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ + 2 مێگاپێکسڵ بۆ مۆنۆکرۆم.
  • کامێرای سێڵفی: 16 مێگاپێکسڵ.
  • پاتری: 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێر + بارگاوی کەرەوەی 30 وات.

لە 27ـی مانگ دەست بە فرۆشتنی دەکرێت، بە هۆی Black Friday لە ئەمەزۆن لە نێوان ڕێکەوتی 27 بۆ 30 مانگ  نرخی دەبێت بە 300$ و کڕیاڕان دەتوانن سود لەم ئۆفەرەی ڕیەڵمی وەربگرن..

سەرچاوە GSMArena
تاگەکان Realme Realme7
بۆچونی تۆ