ئەپ و نەرمەکاڵا
10, تشرینی یەکەم 2023
ئەدۆبی مۆدێلێکی نوێتری ژیری دەستکرد بۆ فۆتۆشۆپ بەردەست دەخات

ئەمڕۆ کۆمپانیا ئەدۆبی سێ مۆدێلی ژیری دەستکردی نوێی بۆ هەر یەک لە ئەپەکانی Express و Illustrator Photoshop ڕایگەیاند، کە پێکدێن لە وەشانی دووەمی ژیری دەستکردی Firefly و Adobe Max و Generative Match کە هەر یەکە و بۆ مەبەست و بوارێک بەکار دێن.
ئەدۆبی دەڵێت وەشانی دووەمی ژیری دەستکردی Firefly لە ڕووی ڕوونی وێنەکان باشترکراوە بەراورد بە نەوەی پێشووتر، بەتایبەتی گەڵا، پێکهاتەی پێستی مرۆڤ، قژ و دەست و دەم و چاو. هەروەها ئەو وێنانەی کە بە Firefly 2 دروست دەکرێن ڕوونیەکی بەرزتر و ڕەنگێکی زیندووتر لە خۆ دەگرن.

مۆدێلە نوێیەکە توانای هەیە لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە دەستکاری وێنەکان بکات، کە depth field و motion blur وێنەکان دەستکاری بکرێت تەنانەت گۆشەی وێنەکان (field of view) وێنەکان دەستکاری بکرێت هەروەکو ئەوەی خودی خۆت کامێرایەکت بە دەستەیە و جووڵە دەکەیت. هەروەها ئێستا ژیری دەستکردەکە ئامۆژگاری دەکات بۆ باشتر کردنی وشەسازی و تەواو کردنی دەقەکان بە شێوەیەکی خۆکارانە.
ئەدۆبی Generative Match ناساند، کە بەکارهێنەر دەتوانێت پێشوەختە وێنەیەک یان زیاتر هەڵبژێرێت بۆ دروستکردنی وێنەیەکی دیکە بە هەمان زمانی دیزاین و ڕەنگ و شێوە.

ئێستا ژیری دەستکردی Firefly 2 بە شێوەی تاقیکاری لەسەر وەشانی وێب بەردەستە و بەم زووانەش بۆ ئەپەکانی Creative Cloudـیش بەردەست دەبێت.

ئەدۆبی مۆدێلێ Firefly Vectorـیشی بۆ ئەپی Adobe Illustrator ناساند، ئەدۆبی دەڵێت یەکەم ژیری دەستکردە توانای دروستکردنی Vectorـی هەیە و ئێستا بەشێوەی تاقیکاری لە Firefly Beta بەردەستە. مۆێدێلە نوێیەکە دەتوانێت Vector دروست بکات لە ڕێگەی پێدانی دەقەوە و وێنەکەش بە شێوەیەکی خۆکارانە بە چەند Layerـێکی جیاواز بەردەست دەبێت.

کۆتا مۆدێلێش کە باسی دەکەین بریتییە لە Firefly Design، کە تایبەتە بە ئەپی Express کە دەتوانێت پۆستەر، پۆستی سۆشیاڵ میدیا، پۆستەری ڕیکلام و ڤیدیۆ و زیاتر لە ڕێگەی پێدانی دەقەوە دروست بکات.

موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.