10
مۆبایل و تابلێت 23, شوبات 2021

ڕیەلمی لە کۆنگرەی MWCS 2021 ڕایگەیاند ستراتیژی ‘دووانە پلاتفۆرم- دووانە فلاگشیپ’ پەیڕەو دەکات

 

مۆبایلی ڕیەلمی GT 5G بە جۆرێکی چەرمینەوە لە پۆستەرێکی فەرمی کۆمپانیاکەدا دەرکەوت، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆمپانیاکە دیزاینی فەرمی مۆبایلەکەی لە کۆنگرەی MWC 2021 لە شەنگاهای نیشاندا

 

مۆبایلەکە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر دەکرێت و سیستەمی ساردکەرەوە لە خۆ دەگرێت بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمی مۆبایلەکە و پێشکەش کردنی توانایەکی بەرز

 

 

ڕیەلمی دەڵێت Realme GT 5T لەسەر چەمکی ئۆتۆمبێلی وەرزشی GT هاتۆتە بوون، شێوازی چەرم و دووانە ڕەگ لە چەرمەکەیدا بەکار هاتووە و لە دوو جۆر ماددە بەرهەم هاتووە، شریتێکی ڕەش لە بەشی دواوەیدا بە درێژی تاوەکو کۆتایی مۆبایلەکە لە خۆ دەگرێت کە ئاماژەیەکە بۆ تراکی پێشبڕکێ، هەروەها بەشەکەی تری بە نەوەی دووەمی باشتر کراوی چەرمی گیایی لە خۆ دەگرێت کە پێکهاتەیەکی ناسکتر، هەستێکی خۆشتر بۆ دەست لێدان، کاریگەری ڕەنگی پێوە دیار دەبێت

 

 

لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمە یەکەمین جار نییە ڕیەلمی مۆبایلێک بە چەرمی گیاییەوە ڕەوانە ڕەوانەی بازاڕەکان بکات، پێشووتر مۆبایلی Realme 7 Pro SE Sun Kissed Leather Edition، هەروەها لە کۆنگرەی MWC Shanghai (MWCS) ڕیەلمی ڕایگەیاند ستراتیژی ‘دووانە پلاتفۆرم-دووانە فلاگشیپ’ پەیڕەوە دەکات واتە لە دوو زنجیرەی جیاواز دوو فلاگشیپی دەبێت لە ساڵێکدا

 

 

دانەیەک لە فلاگشیپەکان چیپسێتی زنجیرەی 800 کواڵکۆمی لەسەر جێگیر دەکرێت بۆ پێشکەش کردنی توانای بەرز، دانەیەکیان چیپسێتی تۆڕی نەوەی پێنجەمی لەسەر جێگیر دەکرێت بۆ سەرنج خستنە سەر کامێرا

سەرچاوە GSM Arena
بۆچونی تۆ