یاری
25, شوبات 2021
پەبجی: New State لە داهاتوودا Battle Royale نوێ دەبێت بۆ سیستەمی ئەندرۆید و iOS

یاری PUBG: New State یارییەکی نوێ دەبێت سەر بە جیهانی PUBG ئێستا کە لە پلاتفۆرمە جیاوازەکان بەردەستە، باس لە ساڵی 2051 دەکات بە تەواوەتی مۆدێرن دەبێت و نەخشەیەک بە ناوی Troi لە خۆ دەگرێت کە بەڵێنی ئەوەیان داوە کە چەک و ئۆتۆمبێلێک لە یارییەکەدا زیاد بکەن لە چەک و ئۆتۆمبێلەکانی داهاتوو بکات و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و زیاتریش لە خۆ دەگرێت، بە پێی وێنە سەرەتاییەکان بێت زیاتر لە یارییەکانی Black Ops 3 و Black Ops 4 دەکات

لە یارییەکەدا یاریکەران دەتوانن چەکەکان دەستکاری بکەن واتە Customisation بکەن وەک گۆڕینی ڕەنگ و دەستکاری کردنی مەخزەن، زیاتر هاوشێوەی یاری Apex Legends دەبێت، پێدەچێت درۆنەکان و چەندین ئۆتۆمبێلی نوێ و شێوازی یاری کردن لە ماپی Troi بەدی بکرێت و تەواو نزیک بێتەوە لە جیهانی داهاتوو بەو پێیەی یارییەکە باس لە ساڵی 2021 دەکات، یارییەکە لەم ساڵدا بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و iOS بڵاو دەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت بکەوێتە کۆتایی ساڵەوە
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.