ئەپڵ
9, ئەیلوول 2025
پاترییە نوێیەکەی ئەپڵ تەنها لەگەڵ ئایفۆن 17 ئێیەر دەگونجێت

ئەپڵ پاترییەکی نوێی ڕاگەیاند کە دەکرێت بە پشتی ئایفۆن 17 ئێیەرەوە بەڵام لەگەڵ جۆری پرۆ و پرۆ ماکس یان جۆری ئاسایی ناگونجێت. ئەم جۆرە پاترییە وەک پاتری دووەم بۆ مۆبایلەکە کار دەکات و نرخی 99 دۆلارە. ئەپڵ دەڵێت لەگەڵ ئەم پاترییە مۆبایلی ئایفۆن ئێیەر بەرگەی 40 کاتژمێر کارپێکردنی ڤیدیۆ دەگرێت.

لە پاڵ ئەم پاترییە نوێیە، ئەپڵ چەند کەیسێک (کەڤەر) نوێی بۆ زنجیرەی ئایفۆن 17 ڕاگەیاند. نرخی کەڤەرەکان بۆ جۆری ئێیەر 39 دۆلار و بۆ جۆری ئاسایی 49 دۆلار و بۆ جۆری پرۆ و پرۆ ماکس 59 دۆلارە.
هەروەها ئەپڵ پارچەیەکی نوێشی ڕاگەیاند کە دەکرێت بە کەڤەری مۆبایلەکەوە و بۆ ئاسان هەڵگرتنێتی، بەڵام نرخی ئەم پارچەیەش بە تەنها 59 دۆلارە.

میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.