ئۆپۆ
12, ئازار 2021
بە فەرمی ئۆپۆ جۆری Marvel دەستکاری کراوی مۆبایلی Oppo Reno 5 ڕاگەیاند

دوو ساڵ لەمەوپێش ئۆپۆ جۆرێکی دەستکاری کراوی مۆبایلی F11 Pro لە جۆری Avengers ڕاگەیاند، ئێستا کۆمپانیاکە گەڕاوەتەوە سەر ڕێچکەی درووست کردنی ئەم جۆرە سنووردار کراوە، ئەم جارەیان جۆری Marvelـە و لەسەر مۆبایلی Oppo Reno5 4G جێگیر کراوە و لە ئێستادا تەنها لە وڵاتی ئەندەنووسیا بەردەستە و دەتوانیت یەک دانە بە دەست بهێنیت
مۆبایلەکە لە ڕۆژی 15 مانگ بەردەست دەبێت بە نرخی IDR 5,700,000 کە بە نزیکی دەکاتە 395 دۆلاری ئەمریکی
تۆ پێویستت بە کۆدێکی بێ هاوتا دەبێت بۆ بەدەست خستنی ئەم جۆرە سنووردار کراوە، بۆ بەدەست هێنانی کۆدێکی لەو جۆرە دەبێت دوای هەژماری [email protected] لە ئینستاگرام بکەویت، هەر یەک لەو کۆدانە ژمارەیەکی سنووردار کراو بەدەست دەخەن، دەتوانیت ئەو ڕۆژژمێرەی خوارەوە تەماشا بکەیت کە دانراوە بۆ ئاگادار بوون، ئەمڕۆ 200 کۆد دادەنرێت بەڵام ڕۆژانی تر کەمترە، هەروەها ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی Tokopediaـەوە دەفرۆشرێت

میران ئەبوبەکر
نووسەر لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری ئامادەیی.