شاومی 17, ئازار 2021

دیزاین، نرخ، تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی پۆکۆ ئێکس 3 پرۆ دزەیان پێ کرا

 

 

دوێنێ، پۆکۆی هیندستان و پۆکۆی جیهانی ڕایانگەیاند هەفتەی داهاتوو بۆنەیەکیان دەبێت کە بەرهەمی نوێی تێدا نمایش دەکەن، ماوەیەکی درێژە دەنگۆ دەربارەی مۆبایلێک هەیە بە ناوی پۆکۆ ئێکس 3 پرۆ، وەشانی باشتر کراوی مۆبایلی پۆکۆ ئێکس 3 NFC دەبێت کە ماوەیەک پێ ئێستا ڕاگەیاندرا، ئێستا هەندێک لە تایبەتمەندی و نرخ و دیزاینی مۆبایلی پۆکۆ ئێکس 3 پرۆ دزەیان پێ کرا

 

بە پێی ڕێندەر کردنی دزەپێکەر Ishan Agarwal بێت پۆکۆ ئێکس 3 پرۆ دیزانی زۆر نزیک دەبێت لە جۆری ئاسایی مۆبایلەکە و بە هەر سێ ڕەنگی برۆنز، رەش، شین بەردەست دەخرێت، کە بژاردەی سێ ڕەنگە لە کاتێکدا بۆ جۆری ئاسایی تەنها بژاردەی دوو ڕەنگ بەردەست بوو

 

وەک دەبینین، هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت لە خۆ دەگرێت و لە پێشەوەیدا ڕوونماکەی چاڵە و کامێرای سێڵفی تێدا جێگیر دەکرێت

 

 

بە پێی زانیارییە دزەپێکراوەکان بێت، پۆکۆ ئێکس 3 پرۆ چیپسێتی سناپدراگۆن 860 ڕانەگەیاندراوی لەسەر جێگیر دەکرێت و ڕوونماکەی ڕوونی +FHD دەبێت بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، هەروەها چوار کامێرا لە دواوەیدا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە، بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت

 

هەروەها ئاماژە بە نرخی مۆبایلەکە دراوە بۆ ئەوروپا و پێدەچێت نرخی 269 یۆرۆ( 320 دۆلار) بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی 319( 380 دۆلار) بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت دەبێت

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Poco Xiaomi پۆکۆ شاومی
بۆچونی تۆ