جۆراوجۆر 22, کانوونی یەکەم 2023

کۆمپانیای Hyperloop One دادەخرێت

پڕۆژەی Hyperloop One ڕۆژێک لە ڕۆژان خەونی ئەوەی هەبوو کە بە یەک ڕۆژ شتومەک لە کیشوەری ئەوروپاوە بگوازێتەوە بۆ وڵاتی چین، بەڵام ئەمە تەنها وەکو خەونێک دەمێنێتەوە و نابێت بە ڕاستی بۆ پڕۆژەی Hyperloop One. پێگەی بلومبێرگ، ڕایگەیاند کە پڕۆژەکە بە تەواوی دادەخرێت دوای ئەوەی لە ساڵی 2014 دامەزرا.

کۆمپانیاکە ئامانجی گواستنەوەی شتومەک و مرۆڤ بوو لەسەر ڕێڕەوی ئاسنین بە خێرایی فرۆکە. هەروەها لە سەرەتایی ئەمساڵ کۆمپانیاکە زیاتر لە 100 کارمەندی لەسەر کار لابرد بە هۆی گۆڕینی ئەولەویاتەکانی.

بە پێی راپۆرتێکی پێگەی بلومبێرگ، کۆمپانیاکە ماوەیەکە کێشەی دارایی بۆ دروست بووە و هەرگیز گرێبەستی لەسەر دروستکردنی هیچ سیستەمێکی گەیاندن ئەنجام نەداوە. هەروەها کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە زۆربەی کارمەندەکانی لەکار لابردووە و تاکو کۆتایی ئەمساڵ ئەوانەشی ماون لە کار لادەبردرێن.

سەرچاوە Engadget
تاگەکان Hyperloop One
بۆچونی تۆ