تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
20, ئازار 2021
تویتەر پشت ڕاستی کردەوە کار لەسەر تایبەتمەندی ‘undo tweet’ دەکات – بەڵام پێدەچێت تەنها سنووردار کراو بێت بۆ تویتەرە پێشکەوتووەکان

بەڵگەکان زیاتر و زیاتر دەبن لەسەر ئەوەی تویتەر کار لەسەر تایبەتمەندی ‘undo tweet’ دەکات کە تایبەتمەندییەکە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت تویتەکان پێش بڵاوبوونەوەیان هەڵبوەشێنیتەوە یاخوود بیگەڕێنیتەوە، بەڵام ئەوانەی دەیانەوێت ئەبێ پارە بدەن، لە کۆدی ئەپەکەدا دەرکەوتووە و لە لایەن ماڵپەڕی CNET پشت ڕاست کراوەتەوە کە تویتەر تایبەتمەندییەکەی تاقی کردۆتەوە
کاتێک بە شێوەیەکی فراوان و گشتی بەردەست دەبێت بۆ گشت بەکارهێنەران نەزانراوە، هەروەها تاوەکو ئێستا لە لایەن تویتەرەوە بە فەرمی ڕانەگەیاندراوە تایبەتمەندییەکە تەنها بۆ بەشدار بووانی بە پارە و پێشکەوتوو بەردەست دەبێت، بەڵام پێدەچێت ئەم بڕیارە زۆر دوور نەبێت پاش ئەوەی لە کۆدی ئەپەکەدا دەرکەوتووە، هەروەها جێی ئاماژەیە دوگمەکە هاوشێوەی دوگمەی ‘undo send’ کار دەکات لە Gmail، کە بە سادەیی چەند چرکەیەک چاوەڕوان دەکات پێش ئەوەی بە تەواوەتی پەیامەکە بنێردرێت
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.