هەواڵ
5, نیسان 2021
دووبارە دیزاینی مۆبایلی Huawei P50 بە جۆرایەتی بەرز دزەی پێ کرا
بەخێرهاتنی دووەمین ڕێندەر کردنی جۆرایەتی بەرزی مۆبایلی هواوەی P50 بکە، کە لە لایەن دزەپێکەر Waqar Khan ڕێندەر کراوە بە پشت بەستن بە زانیارییە دزەپێکراوەکان و دەنگۆکان لە بارەی مۆبایلەکەوە
هواوەی P50 هاوشێوەی جۆری پرۆ هاوێنەی گەورە لە خۆ دەگرێت، هەروەها دوو بازنەی هەیە کە هەر دانەیەکیان 2 کامێرای تێدا جێگیر کراوە و بە کۆی گشتی 4 کامێرا لە دواوەیدا هەن
پێشبینی کراوە هواوەی P50 خاوەن کامێرای سەرەکی + گۆشە فراوان + تێلەفۆتۆ (نەوەک دوور بینی) بێت و مۆبایلی هواوەی P50 پرۆ کامێرای سەرەکی + گۆشە فراوان + دوور بینی بێت و جۆری P50 پرۆ پڵەس خاوەن کامێرای سەرەکی + گۆشە فراوان + تێلەفۆتۆ + دوور بینی + هەستەوەری سێ دووری ToF بێت

پێدەچێت دوو هەستەوەری سەرەکی لە خۆ بگرن و جۆری پرۆ و پرۆ پڵەس هەستەوەری سەرەکییەکان Sony IMX800 بێت کە یەکەمین هەستەوەری 1 ئینجی دەبێت بۆ مۆبایلە زیرەکەکان
بە پێی وێنە دزەپێکراوەکان بێت مۆبایلی Huawei P50 بە هەر چوار ڕەنگی سپی و ڕەش و شین و خوری(بێجی) بەردەست دەخرێت، هەروەها چیپسێتی Kirin 9000 لەسەر جێگیر دەکرێت و کار بە سیستەمی وەگەڕخەری Harmony OS دەکات لە بنچینەوە

میران ئەبوبەکر
نووسەر لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری ئامادەیی.