10
ئای ئۆ ئێس 2, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

وەشانی iOS 13.2 بووەتە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەیەکی زۆری بیرگەی ڕامی ئایفۆنەکان

وا پێناچێت کێشەکان بەرۆکی وەشانی نوێی iOS 13 ـی ئەپڵ بەربدەن. دواین وەشانی iOS 13 بووەتە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەیەکی زۆری ڕامی ئایفۆنەکان.

ڕاپۆرتێکی پێگەی MacRumors ئاشکرای دەکات کە ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەران ڕەخنەیان لە بیرگەی ڕامی ئایفۆنەکانیان هەیە لەو کاتەوەی وەشانیان نوێ کردۆتەوە بۆ iOS 13.2. ئەو ژمارە بەکارهێنەرە دەڵێن وەشانەکە دەبێتە هۆی لەناوبردنی کارکردنی ئەپەکان لە پاشبەندا، بە شێوەیەک کە لە دوای کردنەوەی ئەپێک و چوونە سەر ئەپێکی دیکە و گەڕانەوە بۆ سەر ئەپەکەی سەرەتا لە دوای چەند چرکەیەک، زانیارییەکانی نێو ئەپەکە لە نێو دەچن لە دوای چوونەوە سەری.

هەروەها ئەو ژمارە بەکارهێنەرە سەرنجیان داوە کە کێشەکە بە زۆری ڕووبەڕووی بەکارهێنەرانی iPhone 11 و iPhone 11 Pro بووەتەوە لە وەشانەکەدا، وە سەرنج دراوە کە لە کاتی بەکارهێنانی ئەپی Camera و ئەپەکانی لایەنی سێیەم حاڵەتەکە بە زۆری ڕوودەدات. پێدەچێت کێشەکە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی بیرگەی سیستەمەکەوە هەبێت.

گەورەترین کێشەی لاوازی بیرگەی ڕام، ئەوەیە کە ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەست دانی زانیاری ئەپەکان لە کاتی بەکارهێنانیان، وەکو کێشەکانی لەدەست دانی نووسینەکانی ئیمەیڵێک لە Outlook یاخود سەیرکردنی ڤیدیۆکان لە YouTube و زیاتر.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ