سامسۆنگ
3, ئایار 2021
دیزاین و چەند زانیارییەک لەسەر هەردوو مۆبایلی چەماوەی Galaxy Z Fold3 و Galaxy Z Flip3 دزەیان پێ کرا

پێشبینی دەکرێت سامسۆنگ دوو مۆبایلی چەماوەی نوێ بە ناوەکانی Galaxy Z Fold3 و Galaxy Z Flip3 نمایش بکات، بەڵام بە شێوەیەکی فەرمی نازانین کە کەی دەبێت، هەروەها زانیاری دزەپێکراو زۆرە دەربارەیان، بەڵام بۆ یەکەمین جار لە هەواڵێکی دزەپێکراوی نوێدا و لە promo ـیەکدا هەردوو مۆبایلەکە دەردەکەوت
بە پێی دەرکەوتنەکە بێت، مۆبایلەکان پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی S Pen دەکەن و شێوازی ڕێکخستنی کامێراکانیان گۆڕاوە بۆ ستوونی
مۆبایلی Galaxy Z Fold3 یەکەمین مۆبایلی سامسۆنگ دەبێت کامێرای ژێر ڕوونما لە خۆ بگرێت، هەروەها لە لاکەی لە خۆی دەگرێت
ئەگەر تەماشای دواوەی بکەین، دەبینین سێ کامێرا لە خۆ دەگرێت و بە شێوەی ستوونی جێگیر کراون، هەروەها ڕووناککەرەوەی LED لە خۆ دەگرێت
مۆبایلەکە بە شووشە پارێزەری (Gorilla Glass Victus(7 لە هەموو لایەکانیانەوە ڕووپۆش کراوە بۆ پاراستنی و ڕوونمایەکی گەورەتر لەگەڵ کامێراکانی لە خۆ دەگرێت بۆ پیشاندانی ئاگانامەکان
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.