گەرمترین 8, ئایار 2021

مانگی داهاتوو بۆ دووەمین جار گەورە پێشەنگای تەکنەلۆژی HITEX لە هەولێر بەڕێوە دەچێت

دوو ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکەم جار بوو پێشەنگایەکی تایبەت بە بابەتی تەکنەلۆژیا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، ڕێکخەرانی پێشەنگاکە ئاشکرایان کرد کە هەمان شت بۆ ئەمساڵیش دووبارە دەبێتەوە و پێشەنگای تەکنەلۆژی HITEX لە هەولێر ئەنجام دەدرێتەوە. وا بڕیار بوو پێشەنگاکە ساڵی ڕابردووش ئەنجام بدرابایە، بەڵام ڤایرۆسی کۆرۆنا ببووە تاکە ڕێگر.

وا بڕیارە پێشەنگای تەکنەلۆژی HITEX لە 16 تاوەک 19 ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا لە پێشەنگای نێودەوڵەتی هەولێر لە شاری هەولێری پایتەخت بەڕێوە بچێت. ڕێکخەرانی پێشەنگاکە دەڵێن زیاد لە 100 کۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەکی بەشداری تێدا دەکەن بۆ نمایشکردنی نوێترین بەرهەم و داهێنانەکانیان.

ئەمانە ئەو بابەتانەن کە چاوەڕوان دەکرێت لە پێشەنگاکەدا نمایش بکرێن:

  • کۆمپیوتەر.
  • مۆبایل و تابڵێتەکان.
  • ئامێری ئەلیکترۆنی ناوماڵ.
  • ڕایەڵە و ئاسایش.
  • ڕۆبۆتەکان.
  • ژیری دەستکرد (Artificial Intelligence).
  • ڕاستی خەیاڵی (VR/AR).
  • یارییەکان.
  • ئامێرە پەیوەندییە دوور مەوداکان.
  • بڵاوکراوەی میدیایی.
  • وێنە و ڤیدیۆ دیجیتاڵییەکان.
  • تەکنەلۆژیای زانیاری زانکۆکان.

بە هیوای دووبارە بوونەوەی بۆنەی تەکنەلۆژی لەم شێوەیە لە داهاتوودا، تاوەک دەرئەنجام هەرێمەکەمان بکەنە ناوەندێکی گرنگی تەکنەلۆژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان.

بۆچونی تۆ