ئای ئۆ ئێس 7, نیسان 2020

ئەپڵ وەشانەکانی iOS 13.4.1 و iPadOS 13.4.1 ـی بە چارەسەرکردنی کێشەی FaceTime و Bluetooth بەردەستکردن

ئەپڵ هەریەکە لە وەشانەکانی iOS 13.4.1 و iPadOS 13.4.1 ـی بە چارەسەرکردنی کێشەی FaceTime و Bluetooth و زیاترەوە بۆ هەمووان بەردەستکردن.

هەفتەی ڕابردوو ئەپڵ وەشانەکانی iOS 13.4.1 و iPadOS 13.4.1 ـی بە شێوەی تاقیکاری بۆ گەشەپێدەران بەردەستکردن، وا پێدەچێت وەشانەکان خاوەن کەمترین کێشە بووبێتن بۆیە وەها زوو بۆ هەمووان بەردەستکران.

گرنگترین گۆڕانکارییەکانی وەشانی iOS 13.4.1:

  • چارەسەرکردنی کێشەیەک کە بەکارهێنەرانی وەشانی iOS 13.4 نەیاندەتوانی لەگەڵ بەکارهێنەرانی iOS 9.3.6 و خوارتر و OS X El Capitan 10.11.6 و خواتر پەیوەندی ببەستن لە ڕێگەی FaceTime.
  • چارەسەکردنی کێشەیەکی ئەپی Settings کە دەبووە هۆی شکستهێنان لە کردنەوەی بەشی Bluetooth لە پەڕەی هۆمدا.

گرنگترین گۆڕانکارییەکانی وەشانی iPadOS 13.4.1:

  • چارەسەرکردنی کێشەیەک کە بەکارهێنەرانی وەشانی iOS 13.4 نەیاندەتوانی لەگەڵ بەکارهێنەرانی iOS 9.3.6 و خوارتر و OS X El Capitan 10.11.6 و خواتر پەیوەندی ببەستن لە ڕێگەی FaceTime.
  • چارەسەکردنی کێشەیەک لە ئامێرەکانی نەوەی چوارەمی iPad Pro ـی 12.9 ئینجی و نەوەی دووەمی iPad Pro ـی 11 ئینجی کە دەبووە هۆکاری کارا نەبوونی گڵۆپی فلاش لە ڕێگەی کۆنتڕۆڵ سەنتەر.
  • چارەسەکردنی کێشەیەکی ئەپی Settings کە دەبووە هۆی شکستهێنان لە کردنەوەی بەشی Bluetooth لە پەڕەی هۆمدا.

ئەوەی جێگەی باسە، لە وەشانەکاندا ئەپڵ چارەسەری کەلێنی VPN ـی لە وەشانە نوێیەکاندا نەکردووە، کە هەندێک بەکارهێنەران ڕووبەڕووی ببونەوە و نەیاندەتوانی VPN ـە بە کۆد کراوەکان بەکاربهێنن.


چۆنیەتی نوێکردنەوەی وەشان لە iOS:

  • کردنەوەی ئەپی Settings.
  • کردنەوەی بەشی General.
  • کردنەوەی بەشی Software Update.
  • کرتە کردن لە Download and install.

تێبینی بۆ نوێکردنەوەی وەشان:

  • پێویستە وزەی پاتری ئامێرەکەت لە 50% زیاتر بێت.
  • پێویستت بە ئینتەرنێتی وایفای هەیە بۆ نوێکردنەوەی وەشان.
سەرچاوە 9To5Mac
بۆچونی تۆ