ئامێرە هەمەجۆرەکان 1, تەممووز 2025

نەسینگ یەکەمین هێدسێتی بە دیزاینی سەیرەوە نمایش کرد

ئەمڕۆ نەسینگ بۆنەی بەست و دوو بەرهەمی نوێی نمایش کرد، یەکێک لە بەرهەمەکان بریتیی بوو لە هێدسێتی Headphone 1. نرخی لە 299 دۆلارە. دیزاینی هێدسێتەکە هەروەکو مۆبایلەکانی سەیر و سەمەرەیە.

هێدسێتەکە چەند دووگمەیەکی جیاوازی هەیە کە هەریەکەیان بە جۆرێک کار دەکات و کرداری جیاواز ئەنجام دەدەن. وەکو گۆڕینی میوزیک، داگیرساندن و کوژاندنەوەی هێدسێتەکە، زیاد و کەم کردنی دەنگ و یەکێکیش تایبەت بە قەدبڕ.

پشتگیری لە لابەری ژاوە ژاو (ANC) و Spatial Audio دەکات. بەرگەی کارپێکردنی 35 کاتژمێر لە بەکارهێنان دەگرێت بە چالاک بوونی تایبەتمەندی ANC. ئەوەشمان بیر نەچێت هێدسێتەکە بە هاوبەشی لەگەڵ بڕاندی HiFi بەرهەم هێنراوە.

تاگەکان Nothinh نەسینگ
بۆچونی تۆ