کۆمپیوتەر 18, ئایار 2021

بە فەرمی هەردوو لاپتۆپی Honor MagicBook 14, Honor MagicBook 15 بە پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ نوێ کرانەوە

بە فەرمی هەردوو لاپتۆپی Honor MagicBook 14, Honor MagicBook 15 بە پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ نوێ کرانەوە

 

ئۆنەر بە فەرمی ئەمڕۆ زنجیرە لاپتۆپی Honor MagicBook ـی نوێ کردەوە، لاپتۆپی Honor MagicBook 14 بە پرۆسێسەری i7-1165G7 و i5-1135G7 بەردەست دەخرێت، لە کاتێکدا لاپتۆپی Honor MagicBook 15 تەنها بە پرۆسێسەری i5-1135G7 بەردەست دەبێت، وە لە هەر دانەیەکیاندا گرافیک کاردی Intel Iris Xe لەسەر جێگیر دەکرێت

بە بیرگەی 512 گێگابایت لە جۆری SSD و 16 گێگابایت ڕام لە جۆری DDR4 بەردەست دەبێت، هەروەها بە ڕوونمای قەبارە 14 ئینج و 15.6 ئینج لە جۆری IPS و بە ڕوونی 1080 پێکسڵ بەردەست دەبێت

تەختەکلیلی backlit لە خۆ دەگرێت لەگەڵ کامێرای جۆری pop-up و دووانە پانکە بۆ ساردکردنەوە، پاترییەکی 56Wh لە خۆ دەگرن و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات کە لە توانایدا دەبێت لە 0% بۆ 44% پاترییەکە لە ماوەی نیو کاتژمێردا بارگاوی بکاتەوە

لاپتۆپی Honor MagicBook 14 بە لە خۆ گرتنی پرۆسێسەری Intel Core i5 نرخی لە €849.90 و پرۆسێسەری Intel Core i7 لە €1,199.90 دەست پێ دەکات، هەروەها لاپتۆپی Honor MagicBook 15 کە تەنها بە یەک جۆر بەردەست دەخرێت نرخی لە €949.90 دەست پێ دەکات

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئۆنەر Honor
بۆچونی تۆ