ئەیسووس
29, حوزهیران 2023
بەفەرمی مۆبایلی Asus Zenfone 10 بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 و ڕوونمای 144 هێرتز نمایش کرا

هەروەکو بڕیار بوو، ئەیسووس ئەمڕۆ نەوەی دەیەمی مۆبایلە بچوکەکەی نمایش کرد بە ناوی Asus Zenfone 10.
چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە و بە ڕامی تاکو 16 گێگابایت بەردەست دەبێت. پاترییەکی 4,300 مللی ئەمپێر / کاتژمێری لە خۆ دەگرێت بە بارگاوی کەرەوەی 30 وات، هەروەها ئێستا پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێ وایەریش دەکات بە خێرایی 15 وات.

ڕوونماکەی قەبارەی 5.9 ئینجە لە جۆری AMOLED و ڕوونی 1080*2400 پیکسڵ و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز، هەروەها بە پارێزەری Gorilla Glass Victus ڕووپۆش کراوە و ڕووناکی دەگاتە 1100 نیت.
دوو کامێرا لە بەشی پشتەوەی لە خۆ دەگرێت، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 12 مێگاپیکسڵ، هەردوو کامێراکە پشتگیری لە EIS دەکەن، هەروەها کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 32 مێگاپیکسڵ.

ئەیسووس تاکو ئێستا بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی بارگاوی کەرەوە لەگەڵ مۆبایلەکە. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت 799 یۆرۆ دەبێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.