ئامێرە هەمەجۆرەکان
8, حوزهیران 2021
بە فەرمی بیستۆکی بێتەلی Sony WF-1000XM4 بە بڕوانامەی IPX4 بۆ دژە ئاو و تۆز و پشتگیری کردن لە LDAC نمایش کرا

لە دوای چەند هەفتەیەک لە هەواڵی دزەپێکراو، سۆنی ئەمڕۆ بە فەرمی بیستۆکی بێتەلی WF-1000XM4 نمایش کرد، نرخی بریتییە لە 279.99 دۆلار و بە ڕەنگی ڕەش و خۆڵەمێشی بەردەست دەبێت
دیزاینێکی تەواو نوێ کراوە لە خۆ دەگرێت و قەبارەی 10% بچووکترە لە بیستۆکی بێتەلی WF-1000XM3 و چیپێکی نوێ لە خۆ دەگرێت کە باشتر کراوە بۆ تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو(ANC) لە هەموو لەرەیەکدا

پاترییەکەی بەرگەی 8 کار کردن دەگرێت بە کار کردنی تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاویشەوە، هەروەها کەیسی بارگاوی کردنەوەی بیستۆکەکە بە ڕێژەی بەرچاو کە 40%ـە بچووک بۆتەوە و دەرچەی USB-C لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەلیش دەکات
هەروەها پشتگیری لە فۆرماتی LDAC دەکات کە فۆرماتێکی نوێیە و یەکەمین بیستۆکی بێتەلی جیهانە کە پشتگیری لێ بکات، توانای 3 هێندەی گواستنەوە و لە خۆ گرتنی بەراورد بە Bluetooth هەیە

میران ئەبوبەکر
نووسەر لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری ئامادەیی.