سامسۆنگ
11, ئاب 2021
بە فەرمی بیستۆکی بێتەلی Galaxy Buds 2 بە تایبەتمەندی لابەری ژاوەژاو و زیاترەوە نمایش کرا

سامسۆنگ ئەمڕۆ لە کۆنگرەی Samsung Unpacked نوێترین بیستۆکی بێتەلی خۆی نمایش کرد، ناوی Galaxy Buds 2ـە و نرخی بریتییە لە 149.99 دۆلار، بە ڕەنگەکانی سپی و خۆڵەمێشی تاریک و ئەرخەوانی و سەوز بەردەست دەبێت

هەمان دیزاینی Galaxy Buds Pro هەیە بەڵام بچووکترە، سامسۆنگ دەڵێت بیستۆکەکە یەکەمین بیستۆکی بێتەلە بە بچووکترین قەبارە و سووکترین کێش لە نێو بیستۆکە بێتەلەکانی دیکەدا، پاترییەکەی بەرگەی 5 کاتژمێر کار کردن دەگرێت بە کار پێ کردنی تایبەتمەندی ANC و بەرگەی 20 کاتژمێر دەگرێت بە کەیسەوە، هەروەها بێ کار کردنی تایبەتمەندییەکە بەرگەی 7.5 کاتژمێر کار کردن بێ کەیس و 29 کاتژمێر بە کەیسەوە دەگرێت
بڕوانامەی IPX2 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز لە خۆ دەگرێت کە تاوەکو ڕادەیەک بڕوانامەیەکی لاوازە، بیستۆکەکە دەبێتە هەرزانترین بیستۆکی بێتەلی کۆمپانیای سامسۆنگ، چوونکە نرخی 149.99 دۆلارە و بیستۆکی بێتەلی Galaxy Buds Plus نرخی بریتی بووە لە 199.99 دۆلار و نرخی بیستۆکی بێتەلی Galaxy Buds Live بریتی بووە لە 169.99 دۆلار
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.