ئامێرە هەمەجۆرەکان 26, ئەیلوول 2023

کاتژمێری CMF Watch Pro بە ڕوونمای 1.96 ئینج و چاودێریکردنی تەندروستی بە درێژایی 24 کاتژمێر نمایش کرا


ئەمڕۆ بڕاندی CMFـی سەر بە کۆمپانیای Nothing یەکەمین بەرهەمەکانی نمایش کرد، کە بیستۆکێک و کەلەیەکی بارگاوی کردنەوە و کاتژمێرێکی زیرەکی نمایش کرد.

دیزاینی کاتژمێرەکە زۆر لە کاتژمێرەکانی ئەپڵەوە نزیکە. ڕوونماکەی لە جۆری AMOLED و قەبارەی 1.96 ئینجە. پشتگیری لە 110 وەرزشی جیاواز دەکات. تایبەتمەندی تەندروستیش وەک پێوانی ئۆکسجین و پێوانی ترپەی دڵ و چاودێریکردنی نووستن و قەلەقی دەکات. بەرگەی 13 ڕۆژ دەگرێت لە بەرکارهێنانی ئاسایی و بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ. ئەو جۆرەتی کە لە کانزا دروست کراوە نرخی بریتییە لە 60 دۆلار و جۆرەکانی دیکە نرخییان 54 دۆلار دەبێت.

سەرچاوە Gizmochina
تاگەکان CMF Nothing نەثینگ
بۆچونی تۆ