ئەپڵ 23, شوبات 2020

دەنگۆ: ئەپڵ کار لەسەر بەرهەمهێنانی جۆرێکی هەرزانتر لە بیستۆکی بێوایەری AirPods Pro دەکات

لە دوای سەرکەوتنە مەزنەکەی بیستۆکی بێوایەری نوێی AirPods Pro ـەوە، ئەپڵ بیری لە بەرهەمهێنانی جۆرێکی جیاوازی لە هەمان بیستۆک بە نرخێکی هەرزانترەوە کردۆتەوە.

ڕاپۆرتێکی پێگەی Digitimes دەڵێت، ئەپڵ کار لەسەر بەرهەمهێنانی جۆرێکی نرخ هەرزانی لە بیستۆکی بێوایەری AirPods Pro بە ناوی AirPods Lite ـەوە دەکات. بیستۆکە نرخ هەرزانەکە خاوەن نرخ و تایبەتمەندی کەمتر دەبێت بە بەراورد بە AirPods Pro. هەروەها بیستۆکەکە خاوەن تایبەتمەندی کەمکردنەوەی ژاوەژاو دەبێت.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت نرخی بیستۆکی بێوایەری نوێی AirPods Lite لە نێوان 159$ بۆ 249$ دەبێت، نرخەکە بە تەواوەتی دیاری نەکراوە. هەرچی دەربارەی بەرهەمهێنەری بیستۆکەکەیە، هێشتا هیچ ناوێک پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت کۆمپانیای Universal Scientific Industrial ـی تایوانی ئەرکی بەرهەمهێنانی لەخۆ بگرێت.

هێشتا بیستۆکەکە لە سەرەتای بەرهەمهێنانیایەتی، هەر بۆیە ڕەنگە پێش ئەوەی ڕابگەیەندرێت، لە ناوەڕاستەکانی ئەمساڵدا جۆرێکی نوێ لە بیستۆکی بێوایەری AirPods Pro ڕابگەیەندرێت، بەڵام ڕەنگە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواکەوتن بە خۆیەوە ببینێت.

بیستۆکی بێوایەری AirPods Pro بووە هۆی گەشەسەندنی بازاڕی بیستۆکە بێوایەرەکانی AirPods بە ڕێژەی 40-50% لە سەرانسەری جیهاندا.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ